بۆچی هەندێك كەس لە تاریكی دەترسن؟

:: PM:07:51:29/04/2026 ‌

رەنگە زۆرێك هەستیان پێی كردبێت، كاتێك دەچن بۆ خانووێكی كۆن یان ژێرزەمین و شوێنی تاریك، تووشی ترس و شڵەژان دەبنەوە، هەست دەكەن شتێكی نائاسایی هەیە و زۆرجار بەوە لێك دەدرێتەوە بە بوونی وزەیەكی نادیار و تارمایی، بەڵام لە رووی زانستییەوە لێكدانەوەیەكی جیاواز هەیە.

بەپێی راپۆرتێك، هۆكاری ئەو حاڵەتە بۆ دیاردەی دەنگە خوار بیستراوەكان "ئینفراساوەند"، دەگەڕێتەوە، واتە ئەو شەپۆلە دەنگییە لەرەلەر لاوازانەی كە گوێی مرۆڤ ناتوانێت بیانبیستێت، بەڵام ئەوان كار لە لەش و كۆئەندامی دەمار دەكەن، ئەو شەپۆلە دەنگیانە لە خوار 20 هێرتزن، دەتوانن بەئاسانی لە رێگەی دیوار و تەنەكان بگوازرێنەوە و لە چەند سەرچاوەیەك دروست دەبن وەك كۆنەبۆری لەرینەوە سروشتییەكان.  

بۆیە لە تەلار و خانووە كۆنەكان و لە ژێرزەمینە تاریكەكان ئەو سەرچاوانە هەن و مرۆڤ بەریان دەكەوێت بێ ئەوەی بیانبیستێت و بیانبینێت، لە تاقیكردنەوەیەك 36 بەشدار لەناو ژوورێكی تاریك، هاوكات میوزیكیان بۆ لێ درا و بێ ئەوەی زانیاریان هەبێت، خرانە بەر شەپۆلێكی خوار بیستراو، دەركەوت ئەوان هەستیان بە بێزاری و رارایی كردووە، وا وەسفی میویكەكەیان كرد كە خەمارە، لەگەڵ ئەوەی هێواش و ئاسایی بوو، ئاستی هۆرمۆنی رارایی كۆرتیزۆلیان بەرز بووەوە.

ئەو كەسانە دەنگەكانییان نەبیست، بەڵام لەشی ئەوان وەڵامدانەوەی بۆیان هەبوو، هەرچی مێشكە لە هەوڵی ئەو هەستە نادیارە لێكدانەوەی دەكات، بەوەی شتێكی نائاسایی و نەبینراو و رەنگە مەترسیدار هەبێت، راستییەكەی وەڵامدانەوەیەكی بایۆلۆجی لەشە بۆ شەپۆلێكی دەنگیی نەبیستراو.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل