بۆچی ژنان زیاتر تووشی نەخۆشییەكانی سیستمی بەرگری دەبن؟

:: PM:06:49:09/05/2026 ‌

یەكێك لە كێشە گەورەكان ئەو نەخۆشییانەن كە پێوەندییان بە سیستمی بەرگریی لەشەوە هەیە، كاتێك ئەو سیستمەی كاری بەرگریكردنە لە لەش، بە هەڵە هێرش دەكاتە سەر ئەندامە جیاجیاكانی لەش و دەبێتە گەورەترین مەترسی، وەك گورگە و دەردەرێوی و رۆماتیزم و شەكرە و هیتریش، توێژینەوەكان دەریان خست ژنان ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییانە زیاترە.

وەك لە توێژینەوەیەكی ئەمەریكی تایبەت بە بۆماوەزانی ئاماژەی بۆ كراوە، توێژەران زیاتر لە هەزار هۆكاری بۆماوەییان لە خانە بەرگرییەكانی ژن و پیاو دیاری كرد كە جیاواز لە یەكتر كار دەكەن، ئەوەش وای كردووە چالاكیی هەوكردنی لە ژنان زیاتر بێت، واتە لە رووی بۆماوەییەوە ژنان ئامادەییان بۆ تووشبوون بەو جۆرە نەخۆشییانە زیاترە.

لە نەخۆشییەكانی پێوەندییان بە سیستمی بەرگریی لەشەوە هەیە، گورگە سوورە و رەقبوونی جۆراوجۆر و هەوكردنی رۆماتیزمیی جومگەكان، كاتێك سیستمی بەرگریی لەش بە هەڵە هێرش دەكاتە سەر شانەكانی لەشی ئەو كەسە خۆی و هەوكرنی درێژخایەن و كێشە و شێوان لە ئەندامەكان و جومگە و پێست دروست دەكات.

سارە بالووز توێژەر دەڵێت، چالاكیی سیستمی بەرگریی لەشی ژنان زیاترە و ئەوەش وا دەكات بەرگریی زیاتری هۆكارەكانی نەخۆشی و ڤایرۆسەكان بكەن، هاوكات ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە خۆبەرگرییەكان زیاتر دەكات، كەچی لای پیاوان وەڵامدانەوەی سیستمەكە كەمترە، بۆیە تووشبوونیان بە هەندێك نەخۆشیی ڤایرۆسی زیاترە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل