وەزارەتی تەندروستی عێراق: هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی هانتا تۆمار نەكراوە

:: PM:09:42:09/05/2026 ‌

ئێستە لە زۆرێك لە میدیاكانی دنیا باسی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێك دەكرێت بە ناوی "هانتا"، ئەمڕۆ شەموو وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند كە هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە عێراق تۆمار نەكراوە و دۆخەكە ئارامە و و تیمەكانی تەندروستی چاودێریی رۆژانەی پەرەسەندنەكان دەكەن.

سەیف بەدر گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی تەندروستی عێراق گوتی، تا ئێستە هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی "هانتا" لە عێراق تۆمار نەكراوە، بە بەردەوام چاودێریی پەتاكە لە ناوچەكە و دنیا دەكرێت، چاودێرییەكی ورد هەیە بۆ تۆماركردنی هەر حاڵەتێك پێویست بە وەرگرتنی رێوشوێنی بەپەلە و پێویست بكات. 

زیاتر گوتی، وەزارەتی تەندروستی چەند رێوشوێنێكی پێشوەختەی ئامادەسازی وەرگرتووە، لەوانە بەهێزكردنی سیستمی چاودێریی پەتایی و بڵاوكردنەوەی زانیاری لەبارەی ڤایرۆسەكە و توندكردنی رێوشوێنەكانی رووبەڕووبوونەوەی پەتاكە لە لایەن دامەزراوە فەرمییەكان و بەرزكردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی لەبارەی رێگەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێوەی.

بەدر ئاماژەی كرد، ئەو ڤایرۆسە لە ئاژەوڵەوە سەر هەڵدەدات و لە رێگەی قرتێنەرەكانەوە دەگوازرێتەوە و چەند نیشانەیەكی مەترسیدار لە مرۆڤ دروست دەكات بەپێی جۆری جۆری ڤایرۆسەكەی و شوێنە جوگرافییەكەی، تا ئێستە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی مەترسیی ئەو پەتایەی بە نزم پۆلێن كردووە و هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە لە عێراق و ناوچەكە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل