40%ی دانیشتووانی عێراق قەڵەون و كێشیان زیادە

:: PM:04:53:11/05/2026 ‌

قەڵەوەی و كێشی زیادی لەش یەكێكە لە گەورەترین كێشەكانی مرۆڤایەتی، كە سەرچاوەی زۆرینەی نەخۆشییەكانە، هەندێكی بۆماوەییە و هەیشە بەهۆی زۆرخواردن و كەمجووڵانەوە و خۆراكی ناتەندروستە، پۆلێنێكی كۆواری " CEOWORLD "، بڵاوی كردەوە كە عێراق لە پێشەوەی وڵاتانی دنیایە لە قەڵەوی.

لە پۆلێنێكی ئەم كۆوارە بۆ ساڵی 2026، عێراق لەپێشەوەی وڵاتانی دنیا و عەرەبییە لە قەڵەوی و كێشی زیادەی لەش، لە كۆی 197 دەوڵەتی دنیا، عێراق لە پلەی 172مینە بە تێكڕای 39.28%ی دانیشتووانی.

بەپێی راپۆرتێكی ئەو كۆوارە، تێكڕای قەڵەوی لە پیاوان لە عێراق 30.43%یە و تێكڕای قەڵەویی ژنانیش 48.13%یە، بەوەش عێراق لە پێشەنگی وڵاتانی عەرەبییە لە قەڵەوی و لە دوای بەحرێن و لەپێش لیبیا و ئوردن و ئیمارات و سعوودیە و میسر و قەتەڕ و كوێت دێت. 

بەپێی راپۆرتەكە بەرزیی تێكڕای قەڵەوی لە ساڵی 1990ەوە دووهێند زیادی كردووە، لە رواڵەكانیش چوارهێند، ئەوەش وای كردووە گوشاری زیاتر بكەوێتە سەر كەرتی تەندروستی و ئابووریی وڵاتان.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل