بەهۆی زۆر خواردنی لە لایەن خەڵكەوە رەنگە پرسیار لەبارەی كاریگەریی شووتی لەسەر تەندروستی، بەتایبەتی لە هەندێك حاڵەتی درێژخایەنی نەخۆشییەكان بكرێت وەك شەكرە و بەرزیی پەستانی خوێن و چەوری و دڵ، پزیشكێك پێی وایە شووتی چەوری و كۆلیسترۆلی زیانبەخشی تیادا نییە.
د. بەها ناجی راوێژكاری چارەسەری بە خۆراك دەڵێت، شووتی كۆلیسترۆل و چەوری زیانبەخشی تیادا نییە، بۆیە لەو میوانەیە كە لە چوارچێوەی سیستمێكی گونجاو و تەندروست حسێب دەكرێت، بە دژەئۆكسێنەر و گیراوەی رووەكی بە سوو بۆ دڵ و لوولەكانی خوێن دەوڵەمەندە، لەوانە لیكۆبینۆ كە دژەئۆكسێنەرە و هەوكردن كەم دەكاتەوە و لوولەكانی خوێن دەپارێزێت، پۆتاسیۆم یارمەتی هاوسەنگكردنی پەستانی خوێن دەدات.
زیاتر گوتی، هەروەها ئاوێكی زۆری تیادایە یارمەتی شێداركردنی لەش و باشكردنی سووڕی خوێن دەدات، كالۆرییەكی كەمی تیادایە و یارمەتی كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش دەدات، بەڵام نابێتە هۆی كەمكردنەوەی كۆلیسترۆلی زیانبەخش لە لەش و پێویستە بۆ ئەوە پشت بە دەرمان و سیستمی تەندروستی خۆراك و گۆڕینی شێوازی ژیان ببەسترێت، واتە وەرزشكردن و نەخواردنی چەوری زیانبەخش و تێر.
سەبارەت بە زیانەكانی شووتی، ئەو پزیشكە گوتی، زۆر خواردنی شووتی هەندێك كێشە دروست دەكات وەك بەرزكردنەوەی رێژەی شەكرەی خوێن و ئاوسان و بەدهەرسی و وەرگرتنی كالۆری زۆر، بەتایبەتی ئەوانەی شەكرەیان هەیە پێویستە كەمی بخۆن.