پسپۆرانی خۆراك ئامۆژگاری خەڵك دەكەن كە لە دوای تەمەنی 40 ساڵی، پێویستە سیستمی خۆراكی مرۆڤ بێتە گۆڕین، ئەو سیستمە نەبێت كە پێش تەمەنی 40 ساڵی بەكار هاتووە.
بەبڕوای شارەزایانی خۆراك لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن، پێویستی بە گۆڕانكاریی ڕیشەیی هەیە لە سیستمی خۆراكیدا، بۆیە دەبێت زیاتر بایەخ بە پرۆتین و كالسیۆم بدەیت بۆ پاراستنی هێزی ماسولكە و پتەویی ئێسكەكانت.
ئاماژەش بەوە دەدەن لە دوای 40 ساڵی، دابینكردنی ڤیتامین B12 و ئۆمێگا-3 زۆر گرنگە بۆ پاراستنی توانای مێشك و دووركەوتنەوە لە مەترسییەكانی بیرچوونەوە و سستیی دەمارەكان.
هەروەها تیشك دەخەنە سەر ئەوەی نابێت ڕیشاڵەكان و مەگنیسیۆم و ڤیتامین D فەرامۆش بكرێن، چونكە ئەمانە كۆڵەكەی سەرەكین بۆ ڕێكخستنی شەكری خوێن و چالاككردنی كۆئەندامی هەرس و پاراستنی تەندروستیی دڵ.
بەبڕوای ئەوان كۆكردنەوەی ئەم حەوت مادە خۆراكییە لە ژەمەكانتدا، تاكە ڕێگەیە بۆ ئەوەی لە تەمەنی پیریشدا جەستەیەكی بەهێز و مێشكێكی تیژ و چالاكت هەبێت.