ئەوانەی زۆر سەیری شاشەی مۆبایلی زیرەك دەكەن وریا بن

:: PM:06:50:16/05/2026 ‌

تەواوی توێژینەوە زانستییەكان وریایی لە زۆر بەكارهێنان و سەیركردنی شاشەی مۆبایلی زیرەك دەدەن، كە بە شێوەیەكی نەرێنی كار لە تەندروستیی مرۆڤ دەكات، پزیشكێكی رووسی پەیامێك ئاراستەی بەكارهێنەرانی شاشەی مۆبایلی زیرەك دەكات، بەتایبەتی گەنجان، ئەوان تووشی چەند كێشەیەكی چاو دەبنەوە.

د. برانسیلاڤ بۆگۆنۆڤیچ ئاماژە دەكات، بەكارهێنانی بەردەوامی شاشەی مۆبایلی زیرەك دەبێتە هۆی ماندوبوونی كۆئەندامی دەمار، چەند ئاماژەیەك دروست دەكات لەوانە شێوانی خەو و رارایی بەردەوام و شێوازی ژیانی ئاڵوودەبووی بەردەوام بە شاشەی زیرەك، ئەو تیشكەی لە شاشەكەوە دەردەچێت، دەبێتە هۆی شەكەتبوونی چاو و لێڵبوونی هاوێنەی چاوەكان لە دوای چەند ساڵێك، بۆیە بۆ خۆپاراستن لەو مەترسییە، پێویستە رووناكی شاشەكە، بەتایبەتی بە شەو و ماوەی بەكارهێنانی كەم بكرێتەوە.

دووپاتی كردەوە، لە گەنجان دروستبوونی كێشەی دڵ و لوولەكانی خوێن بەو هۆیەوە بەدەگمەن دەبێت، ئەگەرچی هەندێك حاڵەتی بەرزبوونی پەستانی خوێن دەیە، بەڵام كێشەی سەرەكی بریتییە لە هۆكارە ئاكارییەكان و شەكەتیی بەردەوام و شێوانی خەو، كۆمپیۆتەر ماندوو نابێت، بەڵام مرۆڤ ماندوو دەبێت، بۆیە كاریگەرییە خراپەكانی زۆر بەكارهێنانی شاشەی زیرەك لەسەر ئاستێكی درێژخایەن دەردەكەوێت، بەتایبەتی دوای 30 ساڵی. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل