لە هاوین چاوەكانت لە تیشكی خۆر بپارێزە

:: PM:07:48:17/05/2026 ‌

خۆر سەرچاوەی سەرەكیی وزەیە بۆ ژیانی مرۆڤ، بەڵام بەركەوتنی راستەوخۆی تیشكی بەهێزی خۆر باش نییە و شارەزایان وریایی لەبارەوە دەدەن، لەوانە بۆ سەر چاو، شارەزایان باسی كاریگەریی نەرێنیی بەركەوتنی تیشكیی خۆ بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ بۆ چاو دەكەن و تووشی هەوكردنی دەكات.

لە نیشانەكانی كاریگەربوونی چاو بە تیشكی خۆی، ئازار و سوورهەڵگەڕان و هاتنی ئاو لە چاوەكان و لێڵبینینی، بینین تەنی نامۆ و سەرئێشە و لەرزینی پێڵووەكان، پێڵوهاوێشتن، هەروەها لە هەندێك حاڵەت هەوكردنی چاو، بۆیە بەركەوتنی تیشكی بەهێزی خۆ بۆ چاو بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ دەبێتە هۆی بەركەوتنی تیشكی سەروو وەنەوشەیی بۆ كۆرنیەمی چاو، هەروەها هەوكردنی، ئەوەش رەنگە بۆ تووشبوون بە ئاوی سپی و پەڵەی چاو پەرە بستێنێت. 

دەكرێ مرۆڤ خۆی لە بەركەوتنی تیشكی خۆ لە رێگەی بەكارهێنانی فرمێسكی دەستكرد و وەرگرتنی دەرمانی پێویستی دژەهەوكردنی ناستیرۆیدی وەك ئیبۆپرۆفین بپارێزێت، چەند رێنوێنییەكیش هەن بۆ خۆپاراستن لەوانە مانەوەی لە شوێنی دوور لە بەركەوتنی رووناكی بەهێز و بەكارهێنانی چاویلكەی دژەخۆر یان هاوێنەی نووسەك بە چاوەكان، بۆیە بەكارهێنانی فرمێسكی دەستكرد تەنیا بۆ چارەسەركردنی وشكهەڵگەڕانی چاو باش نییە و بەكار نایەت، بەڵكو بۆ پاراستنی چاوە لە تیشكی خۆر لە وەرزی هاوین.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل