چوار نیشانەی نەخۆشی دڵ لەسەر گوێ بەدیار دەكەون

:: PM:10:52:19/05/2026 ‌

نەخۆشییەكانی دڵ هۆكاری سەرەكی مردنن لە دنیا، چەند نیشانەیەكیان هەیە لەوانە ئازاری سینگ و هەناستەنگی و هیتریش، هاوكات چەند نیشانەیەك هەن لەسەر گوێی مرۆڤ بەدیار دەكەون.

*نیشانەی فرانك كە لەسەر نەرمەی گوێ بەدیار دەكەوێت و بریتییە لە لۆچداربوونی بەهۆی رەقبوونی خوێنبەرەكان و دڵەنۆرەوە.

*ئازاری گوێ بەهۆی داخرانی خوێنبەری تاجی و كەم گەیشتنی خوێنی پڕ ئۆكسجین بۆ گوێ.

*زرنگانەوەی گوێ كە ئاماژەیە بۆ هەندێك كێشەی دڵ وەك رەقبوونی خوێنبەرەكان و بەرزیی پەستانی خوێن، ئەوەش بەهۆی گۆڕانكاری لە گەیشتنی خوێن.

*لەدەستدانی توانای بیستن لە هەندێك لە نەخۆشانی دڵ، بەهۆی كەم گەیشتنی خوێنی پڕ لە ئۆكسحین لە رێگەی خوێنبەری گوێی ناوەوە بۆ لوولپێچی گوێ. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل