ئێستە بەرزیی پەستانی خوێن لەسەر ئاستی دنیا زۆر بڵاوە، كە بە بكوژی بێدەنگ ناسراوە و رەنگە زۆر جار لە سەرەتاوە نیشانەكانی روون نەبن، حاڵەتێكی مەترسیدارە و پێویستە هەموو كەسێك وریای خۆی بێت لە ئەگەری تووشبوونی، بەپێی شارەزایان پێویستە ئەوانەی تووشی بوونەتەوە سێ خاڵی گرنگ بزانن.
بەرزیی پەستانی خوێن هۆكارێكی سەرەكییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كە یەكەم هۆكاری مردنە لە دنیا، هەروەها تووشبوون بە سەكتەی مێشك، كە ئەویش هەر هۆكارە بۆ مردن و پەككەوتن، بەڵام دەكرێ رێگری لە پەرەسەندنی زۆرێك لە حاڵەتەكان و گەیشتنی بە دۆخی مەترسیدار بكرێت، پێویستە سێ شت لەبارەی پەستانی خوێنەوە بزانرێت.
*گرنگیی پێوانی پەستانی خوێن لە ماڵەوە، توێژینەوەكان دەریان خستووە كە پێوانەكردنی پەستانی خوێن لە ماڵەوە، بەتایبەتی دوای دانیشتن بە هێمنی بۆ پێنج خولەك، لەوەی نۆرینگە پزیشكییەكان وردترە.
*گرنگیی كاتی وەرگرتنی دەرمانی بەرزیی پەستانی خوێن، پێشتر باوەڕ وابوو كە دەرمانی بەرزیی پەستانی خوێن بەیانیان بخورێت باشترە، بەڵام توێژینەوەكان دەریان خست كە خواردنی بە شەوان باشترە و مەترسیی مردن و دڵەنۆرە و پەككەوتنی دڵ و سەكتەی مێشك كەم دەكاتەوە، بەڵام ئەو دەرمانانەی دەبنە هۆی زیاد میزكردن، وا باشترە بەیانی بخورێت بۆ بێزارنەكردنی نەخۆش بە شەوانە.
*رەنگە هۆكاری بەرزیی پەستانی خوێن هۆرمۆنی بێت، لەوانە بەرزیی دەردانی هۆرمۆنی ئەلدۆستیرۆن، بۆیە رەنگە ئەوانەی لە كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێنیان زەحمەتی دەبینن، پێویستە لەوبارەوە راوێژ بە پزیشك بكەن و لەوە دڵنیا ببنەوە.