نەخۆشی شەكرە و بەرزیی پەستانی خوێن بەهۆی جۆری سیستمی خۆراكی ئێستە و شێوازی ژیان و كەمجووڵانەوە و هیتریش، زۆر بڵاون و كێشەیكی گەورەی تەندروستین لە سەردەمەدا، بەڵام زۆر خواردنی گۆشت، چۆن كار لەو دوو حاڵەتە نەخۆشییە دەكات؟
د. نەرمین فەرەحات پسپۆڕی چارەسەری بە خۆراك دەڵێت، خواردنی گۆشت و چەوری نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكرەی خوێن، بەڵكو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری، كۆلیسترۆلی سوودبەخش، بۆیە خواردنی گۆشت بۆ نەخۆشانی شەكرە مەترسیدار نییە، بەڵام نابێت لەگەڵ نیشاستە و كاربۆهیدارتی زۆر، وەك برنج و نان و ماكەرۆنە بخورێت، لە بری ئەوە پێویستە زەڵاتەی لەگەڵدا بخورێت.
سەبارەت بە كاریگەریی خواردنی گۆشت و بەرزیی پەستانی خوێن، د. مەریەم مەشهوور پسپۆڕی چارەسەری بە خۆراك دەڵێت، گۆشت دەبێتە هۆی بەرزبوونی پەستانی خوێن، بەتایبەتی ئەگەر زۆری لێ بخورێت و سوێری و بەهاراتی زۆری لێ بدرێت، كە دەبێتە هۆی قەتیسبوونی ئاو لە لەش، بۆیە باشترین رێگە بۆ خواردنی گۆشت، خواردنیەتی بە شێوەی برژاوی یان كوڵاوی و كەمخوێیی و بەكارهێنانی هەندێك میوە و رووەك وەك لیمۆ و سیر و رۆزماری و زەعتەر، لەگەڵ كەمكردنەوەی خواردنی و خواردنی زەڵاتە بۆ كردنەدەرەوەی سۆدیۆم لە لەش و كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن.