توێژینەوەیەك: پكشنینی شەكرە بۆ منداڵیش بكەن

:: PM:10:31:23/05/2026 ‌

نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەن و مەترسیدارەكان كە لەو سەردەمەدا و لەبەر هۆكاری جیاجیا زۆر بڵاوە، چەند جۆرێكی هەیە، لەوانە جۆری یەكەمی كە پێوەستە بە سیستمی بەرگری لەش و بۆماوە، توێژەران ئاماژە دەكەن دەكرێ لە رێگەی پشكنینی خوێن، تووشبوونی منداڵ بەر لە ماوەیەكی دووردرێژ بەر لە دەركەوتنی نیشانەكانی ئاشكرا بكرێت.

توێژەران لە راپۆرتێكی كۆواری كۆمەڵەی پزیشكیی ئەمەریكی دەڵێن، زۆرینەی ئەو منداڵانەی تووشبوونیان بە جۆری یەكەمی نەخۆشی شەكرە لە كاتی توێژینەوەكە دەستنیشان كران، تۆماری خێزانییان نەبووە، واتە بوونی تۆماری خێزان بەس نییە بۆ پشكنینی منداڵ، ئیستەر لاتریش توێژەر دەڵێت، دەتوانرێت تووشبوون بە جۆری یەكەمی شەكرە لە رێگەی پشكنینی و چاودێریكردن ئاشكرا بكرێت.

زیاتر گوتی، ئەو كارە دەستكەوتێكی گەورەیە، چونكە دەتوانرێت بەو شێوەیە ژیانی كەسانێكی زۆر لەوانەی لە داهاتوو تووشی دەبن بێتە گۆڕین، توێژەران ئاماژە دەكەن كە زۆر جار خێزانەكان نیشانە زووەكانی تووشبوون بەو جۆرە شەكرە نازانن، وەك زۆر تێنووبوون و لەدەستدانی كێش و شەكەتی، كە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ترشی كیتۆنی شەكرەیی و ئەوەش حاڵەتێكی مەترسیدارە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل