زرنگانەوەی گوێ بریتییە لە بیستنی دەنگ یان ژاوەژاوێكی ناوخۆیی سەر، وەك خۆی نەخۆشی نییە، بەڵكو نیشانەی بوونی هەندێك كێشەی تەندروستییە لە گوێ یان لە لەش، بەڵام پێوەندیی بەرزی پەستانی خوێن بە زرنگانەوەی گوێ چییە؟
رەنگە
بەرزی پەستانی خوێن زرگانەوەی گوێ دروست بكات، چونكە كار لە هاتوچۆی خوێن لە لوولە وردەكانی نزیك گوێ دەكات، كاتێك پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە، هێزی گەیشتنی خوێن بۆ لوولەكانی گوێ زیاد دەبێت، ئەوەش دەنگ و زرنگانەوە دروست دەكات، بۆیە بەرزی ناڕێكی پەستانی خوێن دەبێتە تێكچوونی لوولەكانی خوێن، جیڕیی دیوارەكانیان كەم دەكاتەوە و كار لە سووڕی خوێن لە لوولەكانی گوێی ناوخۆ دەكات و ئەوەش زرنگانەوە زیاتر دەكات.
توێژینەوەیەك دەری خست كە بەرزی پەستانی خوێن لەو كەسانەی زرنگانەوەی گوێیان هەیە زۆرەن بەتایبەتی لای بەتەمەنداچووەكان، هەروەها هەنگێك دەرمانی بەرزی پەستانی خوێن هەیە، كە نەخۆشانی بەرزی پەستانی خوێن بەكار دێنن، ئەگەری هەیە ئەوانە ببنە هۆی زرنگانەوەی گوێ، هەروەها بەهۆی ئەوەی گەیشتنی خوێنی پڕ لە ئۆكسجین بۆ گوێی ناوەوە پێویستە بۆ ئەوەی كاری ئاسایی خۆی بكات.
كێشەكانی سووڕی خوێن زرنگانەوە دروست دەكەن، لەوانە حاڵەتەكانی وەك رەقبوونی خوێنبەرەكان كێشە بۆ گەیشتنی خوێن دروست دەكات و زرنگانەوە دروست دەكات، بۆیە هەر كێشەیەك لە لوولەكانی خوێن لە سەر و مل كار لە بیستن و گوێ دەكات، تەنانەت كەمخوێنیش، زرنگانەوەی گوێ دروست دەكەن.