چۆن دەزانیت پەستانی خوێنت بەرزە؟

:: PM:09:08:25/05/2026 ‌

بەرزی پەستانی خوێن یەكێكە لە حاڵەتە تەندروستییە درێژخایەنەكان و پێویستی بە سەردانیكردنی پزیشك و وەرگرتنی چارەسەری پێویست و پارێزیكردن لە هەندێك جۆری خۆراك و ئاكاری رۆژانە هەیە، چەند  هۆكارێك بۆ بەرزبوونی پەستانی خوێن هەیە و چەند نیشانەیەكی لەسەر لەش بە دیار دەكەوێت هەر لە سەرەوە تا پێیەكان.

لە نیشانەكانی بەرزی پەستانی خوێن، سەرئێشەی توند و دووبارەبووەوەی بەیانیان، لێڵبینی و شێوانی بینین، رەنگە بەرزی پەستانی خوێت ببێتە هۆی تێكچوونی لوولەكانی خوێنی چاو، خوێنبەربوونی بەردەوامی لووت، ئازاری سینگ، كاتێك بەهۆی بەرزی پەستانی خوێن دڵ بۆ پاڵنانی خوێن ناچاری ئەركێشانی زیاتر دەبێت و ئەوەش ئازاری سینگ دروست دەكات.

هەناسەتنگی یان زەحمەتی هەناسەدان، چونكە بەرزی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی شلە لە سییەكان، دەركەوتنی خوێن لە میز یان میزی خوێناوی، كاتێك بەهۆی بەرزی پەستانی خوێنەوە خوێنبەری گورچیلەكان تێك دەچن و ئەوەش گورچیلەكان تووشی پەككەوتن دەكات، كێشەی پێیەكان، پێویستە بە بەردەوام پشكنین بۆ پێیەكان بكرێت، لە ئەگەری دەركەوتنی چەند نیشانەیەك وەك ئاوسان و ساردبوون و گۆڕانی رەنگ و هەڵوەرینی مووی قاچەكان.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل