كەسانێك هەن بە زەحمەت دەخەون، هاوكات كەسانێك كتوپڕ خەو باڵ بەسەریاندا دەكێشێت، پزیشكێك ئاماژە دەكات كە هەندێكجار نوستنی كتوپڕ ئاماژە بۆ چەند نەخۆشییەك دەكات و پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.
د. تاریق بشلاوی راوێژكاری نەخۆشییەكانی هەناو و گورچیلە دەڵێت، هەستكردنی كتوپڕ بە خەواڵوویی و نوستن پێویست بە سەردانی پزیشك دەكات، چونكە رەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ هەندێك نەخۆشی، لەوانە كەمیی ڤیتامین و كانزا و ئەو مادە خۆراكییانەی پێوەستن بە وزە و نوستن و دەمارەكانەوە، لەوانە ڤیتامین دی و ئاسن و مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم، كێشە لە رژێنی دەرەقی و تەمبەڵبوونی، چونكە كەم دەردانی خەواڵوویی و خامۆشی دروست دەكات.
كێشەی گورچیلەكان و پەككەوتنیان، بەهۆی كەڵەكەبوونی ژەهر و پاشماوە لە لەش، كە بەهۆی پەككەوتننی گورچیلە روودەدات، مرۆڤ وزەی كەم دەبێت و هەست بە گرانی لەش و و تەوەزڵی و ماندووبوون و خەواڵوویی دەكات، كێشەی چەوری جگەر، كێشە بۆ میتابۆلیسم دروست دەكات و ژەهر لە خوێن كۆ دەبێتەوە و شێوانی خەو دروست دەكات، ئەگەری هەیە بەهۆی چەند دەرمانێكەوە رووبدات، وەك دژەخەمۆكی و هێوركەرەوەكان.
رەنگە هۆكاری دەروونی هەبێت جیا لە خەوزڕان، بەگشتی ئەگەر ئەو حاڵەتە چەند نیشانەیەكی تری لەگەڵدا بێت، پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت، وەك سەرئێشە و شەكەتی و ئازاری سك و كێشە لە میزكردن و زیادبوونی كێش و زەردهەڵگەڕانی پێست و سپیهەڵگەڕانی چاو و رووخسار.