ئەگەر زۆر قەیسی بخورێت چی دەبێت؟

:: PM:06:23:30/05/2026 ‌

قەیسی یەكێكە لە میوەكانی زۆر دەخورێت و تام چێژێكی خۆشی هەیە، بە مادە خۆراكییەكان و ڤیتامین و دژەئۆكسێنەر دەوڵەمەندە و سوودی بۆ تەندروستی لەش هەیە، بەڵام پێویستە زیادەڕۆیی لە خواردنی نەكرێت، چونكە مەترسیی چەند نەخۆشییەك زیاتر دەكات، وەك شەكرە.

قەیسی بڕێكی زۆر ریشاڵی تیادایە و یارمەتی پاراستنی كۆئەندامی هەرس دەدات، قەبزی كەم دەخاتەوە لە رێگەی شلهێشتنەوەی پاشەڕۆ لەناو ریخۆڵەكان و جووڵانەوەیان، سیستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكات بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی ڤیتامین سی كە تیایەتی و هەلی تووشبوون بە نەخۆشییەكان كەم دەكاتەوە و بەرهەمهێنانی كۆلاجین زیاد دەكات، بۆ تەندروستی چاو باشە بەهۆی ڤیتامین ئەی كە تیایەتی، لەش شێدار و تەڕ دەكات بەهۆی ئەوەی 85%ی پێكهاتەكەی ئاوە.

مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەپارێزێت، بەهۆی مادە خۆراكییەكانی تیایەتی و وەك دژەئۆكسێنەر كار دەكەن، بۆیە خواردنی بە شێوەیەكی گونجاو مەترسیی تووشبوون بە نەخوشییەكانی وەك شەكرە و ئەلزەهایمەر و دڵ دەكەم دەكاتەوە، بەڵام زیادەڕۆییكردن لە خواردنی، ئەگەری تووشبوون كاریگەرییە نەرێنییەكانی نەخۆشی شەكرە زیاتر دەكات، بەهۆی ئەو شەكرەی تیایەتی.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل