سێكسكردن چۆن كار لە پرۆستات دەكات؟

:: PM:07:11:30/05/2026 ‌

یەكێك لە كێشە گەورەكانی پیاو كاتێك دەچێتە ناو تەمەنەوە ئاوسان یان هەوكردن یان كێشەكانی پرۆستاتە، بۆیە پرسیاری زۆر لەبارەی چۆنیەتی خۆپاراستن لەو حاڵەتە و رێگرتن لە پەرەسەندنی بۆ شێرپەنجەی پرۆستات دەكرێت، كە لە پیاوان باوە، پزیشكێك باسی پێوەندی و كاریگەریی سێكس و كێشەكانی پرۆستات دەكات.

د. باسم ئەیووب پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو دەڵێت، رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات لە دوای شێرپەنجەی پێست دێت لە رووی بڵاوییەوە لە پیاوان لە ئەمەریكا، لە دنیاش لە دوای شێرپەنجەی سییەكان دێت لە پیاوان، كاتێك لە هەشت پیاو یەكێكیان ئەگەری تووشبوونی بەو جۆرە شێرپەنجە هەیە و لە هەر 40 حاڵەتیش یەكێكیان گیان لەدەست دەدات.

بەپێی راسپاردەكانی زانكۆی هارڤارد و كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریكی و پەیمانگەی نیشتمانی بۆ شێرپەنجە، و كۆمەڵەی ئەوروپی بۆ پزیشكانی میزەڕۆ، دەكرێ مرۆڤ خۆی لە شێرپەنجەی پرۆستات بپارێزێت لە رێگەی لەدەستدانی كێش، چونكە چەوری هانی گەشەكردنی گرێكان دەدات، لەوانەش پرۆستات، لە رێگەی زیادكردنی بەرگری لەش بۆ ئەنسۆلین، هەروەها وەرزشكردن، كە پارێزبەندی دژی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات فەراهەم دەكات.

جیا لەوانە خوەاردنی تەماتە، بەهۆی دەوڵەمەندی بە لیكۆبین كە دژەئۆكسێنەر و دژەهەوكەرێكی بەهێزە و تووشبوون بەو جۆرە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە، خواردنەوەی چای سەوز، بەهۆی ئەوەی مادەی " EGCG "ی تیادایە كە مرۆڤ لەو جۆرە شێرپەنجە دەپارێزێت، خواردنی ماسییە چەورەكان كە بە ئۆمێگا سێ دەوڵەمەندن، خواردنی سەوزەی وەك قەرنابیت كە بە سلفۆرافان وەك دژەئۆكسێنەر دەوڵەمەندە، هەنار و پیاز و سیر، هەروەها بەرۆژووبوون كە هەوكردنی كەم دەكاتەوە و خانە و ترشە ناوك لە تێكچوون دەپارێزێت.

هەروەها دووركەوتنەوە لە فاست فوود و خواردنەوە گازییەكان و شەربەتی لەقووتوونراو و رۆن و خواردنەوە دروستكراوەكان، نوستنی باش، ئەو پزیشكە ئاماژە دەكات كە سێكسكردن بە رێكوپێكی سوودی بۆ تەندروستی پرۆستات هەیە، چونكە پەڕین و ئاوهاتنەوە مەترسیی تووشبوون بەو شێرپەنجە كەم دەكاتەوە و بەپێی توێژینەوەكان 21 جار سێكسكردن لە مانگێك مەترسیی تووشبوون بە رێژەی 20 بۆ 30% كەم دەكاتەوە.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل