شیر یەكێك لە بڵاوترین خواردنەوەكان لە دنیا و بە مادە خۆراكییە جۆراوجۆرەكان دەوڵەمەندە و سوودی گەورەی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەڵام پێویستە هەندێك كەس لە خواردنی وریا بن، بەتایبەتی ئەوانەی هەستیارییان بۆ لاكتۆز یان ورووژانی قۆڵۆنیان هەیە.
كێشەی قۆڵۆن لەبەر چەند هۆكارێك سەر هەڵدەدات و زیاتر دەكات، لەوانە شێوازی ژیان و سیستمی خۆراكی رۆژانە و رارایی و هەندێك جۆری دەرمان، شیرەمەنی و گلۆتین و خۆراكی تون و چەور لە هۆكارەكانی ورووژانی قۆڵۆنن، بۆیە شارەزایانی تەندروستی رێنوێنی بۆ خواردنی خۆراكی كەمچەوری و كەمشیرینی دەدەن كە هەرسكردنی ئاسان بێت و غازات و ئاوسانی سك و ریخۆڵە دروست نەكات.
سەبارەت بەوانەی
كێشەی قۆڵۆنیان هەیە، رەنگە خواردنی بڕێكی كەمی لاكتۆز، واتە شەكری شیر، ئازاریان بدات، بۆیە خۆیانی لێ بەدوور دەگرن، هەرچی شیری چەور و كەمچەوری كامیان باشترە بۆ ئەوان، چەوری دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پرۆسەی هەرسكردن و دروستكردنی با و غازات لای تووشبووان بە ورووژانی قۆلۆن، بۆیە شیری چەور ورووژان و گرژیی ریخۆڵە زیاتر دەكات، پێچەوانەی شیری كەمچەور كە باشترە بۆیان، هاوكات شیری رووەكی، وەك بادام و شۆفان و گوێزی هیندی، كەمتر كاربۆهیدراتیان تیادایە و بە ڤیتامین و كانزا دەوڵەمەندن، بۆیە لە شیری ئاژەڵ باشترن.