پێنج سه‌رنشینی ئه‌مه‌ریكی له كۆی 18 هاووڵاتی ئه‌و وڵاته كه له‌سه‌ر كه‌شتی ئێم ڤی هۆندیۆس بوون و په‌تای ڤایرۆسی هانتای له‌سه‌ر بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕێگه درا بگه‌ڕێنرێنه‌وه ماڵه‌كانیان و بخرێنه كه‌ره‌نتینی ته‌ندروستییه‌وه.
گوته‌بێژێك به ناوی ناوه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن ئاشكرای كرد، ئه‌و پێنج هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه نیوه‌ی ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی ته‌ندروستیان له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه ته‌واو كردبوو و ته‌نیا نیوه‌ی دووه‌می ماوه‌ی كه‌ره‌نتینیه كردنیان ماوه، بۆیه ڕێگه‌یان پێ درا كه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، به‌و مه‌رجه‌ی له ماڵه‌كانیان خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، نیوه‌ی دووه‌می كه‌ره‌نتینه كردن 42 ڕۆژه و پێویسته ئه‌و پێنج هاووڵاتییه هیچ به‌ركه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر نه‌بێ و له 22ی حوزه‌یران/یۆنیۆ له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
ناوه‌نده‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن ڕۆژی دووشه‌م سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكیانه‌ی سه‌رپشك كرد، كه هیچ نیشانه‌یه‌كی تووشبوون به ڤایرۆسی هانتایان نییه له‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه جێ بهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و له‌وێ خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن.
بۆ ڕێگرتن له هاتنه ده‌ره‌وه‌یان، ئه‌مه‌ریكا پۆلیس یان كارمه‌ندی ته‌ندروستی گشتی له نزیك ماڵی سه‌رنشینانه‌ی كه‌شتییه‌كه جێگیر ده‌كات و ئه‌وانه‌ی تریش له ناوه‌ندێكی كه‌ره‌نتینه‌ی نیشتمانی له شاری ئۆماها له ولایه‌تی نبراسكا ده‌هێلرێنه‌وه.