زۆر میزكردنی شەوانە مانای چییە؟

:: PM:06:47:08/06/2026 ‌

رەنگە زۆر كەس وا بزانن كە زۆر میزكردنی شەوانە تەنیا نیشانەیەكە بۆ چوونە ناو تەمەنەوە، كەچی پزیشكان دووپاتی دەكەنەوە كە رەنگە دووبارەبوونەوەی ئەو حاڵەتە بە شەوان، رەنگە هۆكاری تەندروستی یان ئاكاری هەبێت، هەندێك جار پێوەندیی بە كێشەكانی خەو یان هۆرمۆنەكان یان نەخۆشییە درێژخایەنەكانەوە هەیە.

د. دێڤید گارلی پسپۆڕی شێوانی نوستن ئاماژە بۆ گرنگترین هۆكارەكانی زۆر میزكردنی شەوانە دەكات كە بریتین لە:

*خواردنەوەی بڕێكی زۆری ئاو و شلەمەنی پێش نوستن، كە میزڵدان پڕ دەبێت و مرۆڤ بەو هۆیەوە خەبەری دەبێتەوە، جیا لەو كحول و كافایینەی لە هەندێك شلەمەنیدا هەیە و دەبنە هۆی بەرهەمهێنانی میزی زیاتر. 

*ئاوسانی پرۆستات لە پیاوان، لەگەڵ چوونە ناو تەمەن پیاوان تووشی ئاوسانی ئەو رژێنە دەبنەوە، ئەوەش پەستان دەخاتە سەر رێڕەوی میز و نایەڵێت میزڵدان بە تەواوەتی بەتاڵ بێت، بۆیە پیاوان، بەتایبەتی شەوان، ناچار دەبن چەند جارێك بۆ میزكردن بەخەبەر بێنەوە.

*پچڕانی هەناسەدان لە كاتی نوستن، كە كار لە خەوی قووڵ دەكات و شێوانی هۆرمۆنی دروست دەكات كە بەرهەمهێنانی میز رێك دەخەن، بەوەش بڕی شەوانەی زیاد دەكەن.

*نەخۆشی شەكرە و بەرزی ئاستی شەكر لە خوێن، بەهۆی بەرزیی ئاستی گلوكۆز لە خوێن لەش لە رێگەی میزەوە خۆی لە گلوكۆز رزگار دەكات.

*گۆڕانكاریی هۆرمۆنی، بەتایبەتی لە ژنان كاتێك گۆڕانكاریی هۆرمۆنی كار لە كۆنترۆڵكردنی میز دەكات، لەوانە كەمدەردانی هۆرمۆنی ئەسترۆجین دەبێتە هۆی زیادبوونی هەستیاریی میزڵدان و هەستكردن بە پێویستی چوونە سەر ئاو. 

*كاریگەریی هەندێك جۆر دەرمان وەك میزپێكەرەكان كە بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن و كێشەكانی دڵ و گورچیلەكان بەكار دێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل