وشكبوونی دەم.. هۆكاری شاراوە هەیە كە ئەگەری هەیە نەخۆشیی بەدواوە بێت

:: AM:08:45:10/06/2026 ‌
پزیشكێك هۆكاری وشكبوونی دەم روون دەكاتەوە كە زۆرجار تووشی مرۆڤ دەبێت. ئەو پێی وایە هۆكارەكان زۆرن، بەڵام سەرەكیترینیان زۆر خواردنەوەی قاوە و چایە و بە كەمكردنەوەی خواردنەوەیان، وشكبوونەوەكەی دەم كەمتر دەبێتەوە.

پێگەی ئەلیكترۆنیی رۆژنامەی رۆژانەی "ئەهرام"ی میسری، لە زاری ئۆلگا ئۆلانكینای وەرگرتووە كە پسپۆرە لە تاقیگەی "هێمۆفیست"، لەبارەی هۆكارەكانی وشكبوونی دەم زانیاریی دەخاتەڕوو و دەڵێت، هۆكاری سەرەكیی وشكبوونی دەم، بۆ زۆر خواردنەوەی چای و قاوە دەگەڕێتەوە بەهۆی كافاینە زۆرەكەیان، ئەوەیش وا دەكات كەسەكە میزی زیاتر بكات، بۆیە دەبێتە هۆی دەرچوونی شلەمەنی لە گورچیلەكان، لەبری زۆر خواردنەوەی چای و قاوە، باشترە ئاوی زیاتر بخورێتەوە.

پزیشكەكە ئەوەش دەڵێت، هۆكارێكی تر بۆ ئەو حاڵەتە، كەسەكە لە كاتی خەوتندا لە رێگەی دەمەوە هەناسە وەردەگرێت، نەك لە دەم و لووت، هاوكات لە ژوورێكدا دەخەوێت كە هەواكەی وشكە بەتایبەتی لە وەرزی زستان، بۆیە گرنگە لەو جۆرە ژوورانەدا ئامێری هەوای تەڕ هەبێت و لەگەڵیدا لە رێگەی لووتەوە هەوا وەربگرێت و هەناسە بدات.

دواتریش روونی دەكاتەوە كە دژە هیستامین و هەندێك لە دژە خەمۆكی و بەكارهێنانی دەرمانەكانیان، وا دەكەن دەم وشك ببێت، بۆ ئەوەیش پێویستە رێنوێنیی پزیشكی پسپۆر لەو بوارە وەربگیرێت بۆ وەستان لە دەرمانەكانیان، یان گۆڕینی دەرمان.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د