ئەوانەی كێشەی پرۆستاتیان هەیە وریای ئەو خۆراكانە بن

:: PM:08:12:10/06/2026 ‌

یەكێك لە كێشە بڵاوەكانی دووچاری پیاوان دەبێتەوە، بەتایبەتی لە دوای تەمەنی 50 ساڵی، كێشەی پرۆستاتە، لە ئاوسان و هەوكردن و هیتریش، دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە بۆ میزكردن و نارەحەتی دروست دەكات، جیا لە كێشە بۆ كۆئەندامی زاوزێ، بەو پێیەی رژێنێكە پێوەندی بە دروستكردنی تۆواوگ هەیە كە سپێرم دەگوازێتەوە، جیا لە چارەسەریەكانی لە رووی پزیشكییەكەوە بۆ كێشەكانی پرۆستات هەن، چەند خۆراكێك ئەو كێشانە زیاد دەكەن.

بۆ خۆپاراستن لە كێشەكانی پرۆستات، پێویستە سیستمی خۆراكی پیاوان چەند جۆرە خۆراكێكی تیادا نەبێت یان كەمی بكاتەوە، وەك د. ئەحمەد عەبدولەتیف دەرمانساز باسی دەكات، لەو خۆراكانەی كە زیانیان بۆ پرۆستات هەیە، شیرینی، بەهۆی رێژەی زۆری شەكر كە دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین لە لەش زیاد دەكات، خواردنە لە رۆن سووركراوەكان، بەهۆی رێژەی بەرزی رۆن كە زیان بە پرۆستات دەگەیەنن، بەرهەمەكانی شیرەمەنی بەهۆی لەخۆگرتنی هۆرمۆنی ئەسترۆجین كە ئاوسانی پرۆستات دروست دەكات.

جیا لەوانە گۆشتی دروستكراو بەهۆی بوونی مادەی پارێزەر و خوێ و چەورییە تێرەكان، مریشكی دەواجن، زیانی زۆریان بۆ پرۆستات هەیە بەهۆی ئەو هۆرمۆنەی بۆ گەشەكردن پێیان دەدرێت، چەند خووێك هەن ئازاری پرۆستات زیاد دەكەن، لەوانە زۆر خواردنی چا و قاوە كە بە كافایین دەوڵەمەندن و ئەویش بەهۆی تایبەتمەندیی میزپێكردن، پەستان بۆ سەر پرۆستات زیاتر دەكات.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل