ترشی یۆریك بریتییە مادەیەكی كیمیایی لە ئەنجامی لێكهەڵوەشانەوەی بیۆرینات لە لەش بەرهەم دێت، كە لە لەش بەرهەم دێت یان لە هەندێك جۆر خۆراك و خواردنەوەدا هەیە، ئەو ترشە لە خوێن دەتوێتەوە و لە رێگەی گورچیلەكان و میزەوە فڕێ دەدرێتە دەرەوە، بەڵام ئەگەر رێژەكەی لە لەش زۆر بێت و بەتەواوەتی نەچێتە دەرەوە، لە خوێن زیاد دەكات و كریستاڵی ترشی یۆریك لە جومگەكان كۆ دەبێتەوە و دەبێتە دەردەشاهانە، جیا لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، تۆ دەتوانی بۆ رێگرتن لە زیادبوونی چەند جۆر میوەیەك بخۆیت.
لەوانە
فەراولە یان شلیك، دوای خواردنی ئاستی ترشی یۆریك لە لەش كەم دەكاتەوە ئەوەش بەهۆی ئاستی بەرزی دژەئۆكسێنەر و ڤیتامین سی، كە دژەهەوكردنن، شووتی، گرنگییەكی زۆری بۆ نەخۆشانی دەردەشاهانە هەیە، چونكە چڕی ترشەكە لە خوێن كەم دەكاتەوە و یارمەتی گورچیلەكان دەدات بۆ كردنەدەرەوەی، بەشی زۆری ئاوە و میوەیەكی تفتە و رێگری لە بلووربوونی ترشەكە دەگرێت.
سێو، بڕێكی زۆر ترشی مالیكی تیاداییە كە یارمەتی هاوسەنگكردنی ترشی یۆریك لە خوێن دەدات، بەهۆی بڕی زۆری ئاو و ریشاڵ، لەش لە ژەهر پاك دەكاتەوە و یارمەتی گورچیلەكان دەدات، گێلاس، ئاستی ترشی یۆریك لە لەش كەم دەكاتەوە، ئەوەش بەهۆی دەوڵەمەندی بە ئەنسۆسیانین، كە دژەئۆكسێنەرێكی بەهێزە مرۆڤ لە دەردەشاهانە دەپارێزێت و هەوكردن كەم دەكاتەوە و ئازاری جومگە سووك دەكات، ئەوە جیا لە چەند جۆرە میوەیەكی تری وەك پرتەقاڵ و لیمۆ و توو و مۆز و ئەناناس.