چۆن دەزانی سیستمی بەرگریی لەشت لاوازە؟

:: PM:07:33:13/06/2026 ‌

سیستمی بەرگریی لەش، بریتییە لە هێڵی بەرگریی سرووشتی لەشی مرۆڤ لە دژی هۆكارەكانی نەخۆشی وەك بەكتریا و ڤایرۆس و كەڕو و مشەخۆرەكان، كەسانێك هەن زوو و زۆر نەخۆش دەكەون و هەیشە كەمتر و درەنگ، بەڵام چۆن دەزانیت بەگریی لەشت لاوازە بۆ ئەوەی وریای خۆت بیت؟

لاوازیی بەرگری لەش چەند نیشانەیەكی هەیە، لەوانە زۆر و زوو نەخۆشكەوتن، بەتایبەتی پەتاییەكانی وەك ئینفلەوەنزا و سەرمابردوویی، چونكە سیستمی لاواز ناتوانێت رووبەڕووی بەكتریا و میكڕۆب و ڤایرۆسەكان ببێتەوە، درەنگ چاكبوونەوە، بەهۆی مانەوەی هۆكاری نەخۆشی بۆ ماوەیەكی زیاتر لە لەشدا، ماندووبوون و شەكەتیی درێژخایەن، بەهۆی پەستانی زۆری سەر سیستمەكە، واتە بە حەسانەوە و نوستنی زۆریش چارەسەر نابێت، كێشەی كۆئەندامی هەرس، چونكە بەشێك لە ئامرازەكانی ئەو سیستمە لە كۆئەندامی هەرس كۆ بوونەتەوە، بۆیە بەهۆی لاوازیی سیستمەكە ئەو كەسە تووشی كێشەی هەرس دەبێتەوە وەك سكچوون و بای سك و هەوكردنی گەدە، بەتایبەتی بەهۆی شێوانی هاوسەنگیی بەكتریا لە ریخۆڵەكان.

هەستیاریی خۆراك، كاتێك سیستمی بەرگریی لەش توانای جیاكردنەوەی پرۆتیەكانی خۆراك و هۆكارەكانی نەخۆشی نامێنێت، هەستیاری بۆ خۆراك دروست دەبێت، لەگەڵ وەڵامدانەوەی زیادەڕۆ بۆ هەندێك مادە وەك دەنكەهەڵاڵە و تۆزوخۆڵ و ئەوەش هەستیاری دروست دەكات وەك خورانی چاو و هاتنەخوارەوەی ئاو لە لووت و خیزەخیزی سینگ پەڵەی پێست، پەرەسەندنی برین بۆ كێم و سەرچاوەی پەتا، بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش پێویستە چەند هەنگاوێك بنێیت، لەوانە خواردنی تەندروست و میوە و سەوزە و ڤیتامین و دژەئۆكسێنەرەكان و وەرزشكردن و نوستنی باش و زۆر ئاوخواردنەوە و دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و كحول. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل