توێژینەوەیەكی نوێ: چوار هەزار هەنگاوی رۆژانە كاریگەریی لەسەر تەمەندرێژی دەبێت

:: AM:10:05:14/06/2026 ‌
قسەوباسێكی باو هەیە كە دەگوترێ 10 هەزار هەنگاوی رۆژانە، وا دەكات مرۆڤ تەمەنی درێژتر بێت، بەڵام لە توێژینەوەیەكی نوێدا لەبارەی رۆیشتن بە پێ و كاریگەرییەكانی لەسەر تەندروستی، توێژەران بەوە گەیشتوون كە چوار هەزار هەنگاوی رۆژانە، بەسە بۆ تەمەندرێژی.

پێگەی "ئەهرام"ی میسری كە هەواڵەكەی لە ئاژانسی هەواڵی عێراق "واع" وەرگرتووە و ئاماژەی داوە، دروستە 10 هەزار هەنگاوی رۆژانە بۆ تەندروستی زۆرباشە، بەڵام ئەوەیان بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی نییە، بۆ ئەوەیش توێژینەوەیەكی نوێ كە تیمێك لە زانكۆی هارڤارد كردوویانە و بەو ئەنجامە گەیشتوون، چوار هەنگاوی رۆژانە بەسە كە تەمەنی مرۆڤ درێژتر بكات، بەتایبەتی بۆ ئەوانە تا ئاستێك چوونەتە ناو تەمەنەوە.

توێژەران دووپاتی دەكەنەوە كە رۆیشتن بە پێ و رۆژانە، ئاستی مردنی پێشوەخت كەم دەكاتەوە بەراورد بەوانەی رۆژانە جووڵەیان نییە یان كەمترە.

بۆیە دەڵێن چالاكیی جەستەیی رۆژانە، كاریگەریی زۆری لەسەر تەندروستیی دڵ و مێشك و دواتر تەمەندرێژیی هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی تا ئاستێك چوونەتە تەمەنەوە و رۆژانە پێویستیان بە چالاكیی وەرزشی دەبێت.

توێژەران دووپات دەكەنەوە كە مەرج نییە ئەو چوار هەنگاوەی رۆژانە بە یەك جار بكرێت، گرنگترە رۆیشتنەكە بە رێكوپێكی و بە هاوسەنگی بكرێت تا جەستە زیاتر سوودی لێ ببینێت، بەتایبەتی بۆ كەسانێك چوونەتە ناو تەمەنەوە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د