هەندێك لەو نەخۆشییانەی لە دایكەوە بۆ منداڵەكانی دەمێننەوە

:: PM:07:19:14/06/2026 ‌

مرۆڤ لە ژیانی رۆژانەیدا كەوتووەتە ژێر كاریگەریی دوو جۆر هۆكارەوە، ژینگەیی، واتە هەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەر و لە دەرەوەی لەشی كاری تێ دەكەن، بۆماوەیی یان ناوخۆیی، واتە ئەوانەی لە باوانەوە بۆی دەمێننەوە، بۆیە بۆماوە رۆڵێكی گرنگی لە بنیات و تەندروستی مرۆڤدا هەیە، واتە وەك چۆن جینەكان شێوە و رووخسار و رەنگ و درێژی و كورتی دیاری دەكەن، چەند نەخۆشییەك هەن لە باوان بۆ رۆڵەكانیان دەمێننەوە.  

ماڵپەڕی "تایمز ئۆف ئیندیا"، باسی چەند نەخۆشییەك دەكات كە لە دایكەوە بۆ منداڵەكەی دێتە گواستنەوە، وەك نەخۆشییەكانی دڵ، ئەگەر دایك تووشی دڵەنۆرە بێت، هەڵی تووشبوونی منداڵەكەشی لە داهاتوو 20% زیاد دەكات، بە هەمان شێوە سەكتەی مێشك، چونكە كێشەی لوولەكانی خوێن بۆماوەییە، شێرپەنجەی مەمك، ئەو ژنانەی هەڵگری جینە گۆڕاوەكانی " BRCA1" و " BRCA2"ن، زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە، بۆیە ئەگەر دایك یان كەسێكی نزیك نەخۆشییەكی هەبێت، پێویستە لە دوای 40 ساڵی پشكنینی تایبەت بەو جۆرە شێرپەنجە بكرێت.

نەخۆشی ئەلزەهایمەر، كۆمەڵەی ئەلزەهایمەر ئاماژە دەكات كە دەكرێ جینی تایبەت بەو نەخۆشییە بۆماوەیی بگوازرێتەوە، واتە ئەگەر دایك هەیبێت، هەڵی تووشبوونی منداڵەكەی لە داهاتوو بە رێژەی 30 بۆ 50% زیاد دەكات، خەمۆكی و نەخۆشییە دەروونییەكان ئەوانەش ئەگەری گواستنەوەی بۆماوەییانەیان هەیە، لەوانە ئەگەری گواستنەوەی خەمۆكی 10%یە، شەقیقە، ئەگەر دایك هەیبێت، ئەگەری هەیە منداڵەكانی 70 بۆ 80% تووشی ببن، وەستانی زووتری سووڕی مانگانە، رێژەی گواستنەوەی لە دایكەوە 70 بۆ 85% زیاد دەكات، واتە لە سەرووی 46 ساڵی.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل