وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێم رای گەیاند، دوو حاڵەتی تووشبوو بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماركران.
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، دوو حاڵەتی تووشبوو بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماركران كە باوك و كوڕێكی تەمەن 71 ساڵ و 29 ساڵن و دانیشووی گەڕەكێكی شاری هەولێرن.
ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە ئەوە بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵ لە دوو هەفتەی رابردوو و بەركەوتەی ئاژەڵی تووشبوو و پێكهاتە و دەرهاویشتەكانی دوای سەربڕین سەردانی نەخۆشخانە و گومانلێكردن بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەكانیان، چەندین ڕێكاری دەستنیشانكردن و پشتڕاستكردنەوە و چارەسەری پزیشكی بۆیان گیراوەتەبەر.
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەكات پابەندی رێنوێنییەكانی وەزارەتەكە بن و لەكاتی بوونی گومان و نیشانەكانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەكانی ڤێترنەری ئاگاداربكەنەوە.