توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و گه‌یاندنه نه‌خۆشخانه به‌هۆی كێشه‌كانی دڵه‌وه به ڕێژه‌ی 40% كه‌م ده‌كاته‌وه.
ناوه‌رۆكی
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری گاما ئینته‌رنال میدیسین بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ڤاكسینی كۆڤید19 سوودی زۆری هه‌یه و بووه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كانی خوێن، هاوكات حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه زیادی كردووه و مردنیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه به‌هۆی ئه‌و جۆره ڤاكسینه‌وه ڕووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه.
زیاد ئه‌لعلی پزیشك و زانای بواری په‌تاكان له زانكۆی سانس لویس و یه‌كێك له به‌شدارانی ئه‌نجامدانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێ، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه پێمان ده‌ڵێ، ڤاكسینه‌كانی دژ به كۆرینا سوودی زۆریان به‌و كه‌سانه‌یش گه‌یاندووه، كه تووشی كۆرۆنا نه‌بوون، به‌ڵام ڤاكسینیان له‌خۆیان داوه.
پێشتریش توێژینه‌وه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه‌یان ده‌كرده‌وه، كه ڤاكسینه جۆراوجۆره‌كانی دژ به كۆرۆنا ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش توێژینه‌وه له‌سه‌ر 46 ملیۆن كه‌س له ماوه‌ی 2020 تا 2022 ئه‌نجام درا.