جگەر یەكێكە لە ئەندامە گرنگەكانی لەشی مرۆڤ و چەندان فەرمانی گرنگ بەجێ دەگەیەنێت، لەوانە كردنەدەرەوەی مادە ژەهراوییەكان و دەردانی زەرداو و میتابۆلیسم و هەرسكردنی چەوری و كاربۆهیدرات، بۆیە پێویستە مرۆڤ زۆر وریای جگەری بێت و لە كاتی هەر كێشەیەك چارەسەری بكات، چەند نیشانەیەك هەن ئاماژە بۆ بوونی كێشە لە جگەر دەكەن وەك:
ماندووبوونی بەردەوام سەرەڕای حەسانەوە و نوستنی پێویست، ئازاری سك و گرژبوونی گەدە، بەتایبەتی ئەگەر هێڵنج و و رشانەوە نەمانی ئارەزووی خواردنی لەگەڵدا بێت، زەردوویی و زەردهەڵگەڕانی رەنگی پێست و سپێنەی چاو كە ئاماژەیە بۆ زەردوویی و بێتوانایی جگەر لە لابردنی بیلیرۆبین لە لەش، پەڵە و كوترانی پێست بێ هۆكاری دیاریكراو، ئاماژەیە بەوەی جگەر تووشی كێشە بووە لە بەرهەمهێنانی پرۆتینی پێویست بۆ پاراستنی شلیی خوێن.
ئاوسانی قاچەكان، كاتێك جگەر لە بەرهەمهێنانی برشی پێویست لە ئەلبوومین لە خوێن شكست دێنێت، شلە لە لەش كۆ دەبێتەوە و دەبێتە هۆی ئاوسانی سك و قاچەكان، شتلەبیركردنی بەردەوام، ئاماژەیە بەوەی جگەر ناتوانێت لەش لە مادە ژەهراوییەكان رزگار بكات و ئەوەش كار لە فەرمانەكانی مێشك دەكات، كاڵبوونی رەنگی میز، ئاماژەیە بۆ بوونی كێشە لە جگەر و بێتوانایی لە پاككردنەوەی خوێن لە بیلیرۆبین، ئاڵیی رەنگی پاشەڕۆ، كە رەنگی ئاسایی تێر و كاڵە.