یەكێك لە كێشەكانی تووشی زۆرینەی پیاوان دەبێتەوە، بەتایبەتی لە كاتی چوونە ناو تەمەن و لە دوای 50 ساڵیدا، ئاوسان و هەوكردنی پرۆستاتە، ئەو رژێنەی بەشێكە لە كۆئەندامی زاوزێی نێرینە و تۆواوگ بۆ گواستنەوەی سپێرم دروست دەكات، شارەزایان ئاماژە دەكەن كە وەرگرتنی هەندێك لە دەرمانەكانی پرۆستات كار لە توانای سێكسی نەخۆشەكە دەكات.
د. ئەحمەد عەبدولەتیف دەرمانساز ئاماژە دەكات كە پێویستە پیاوان لە كاتی وەرگرتنی دەرمانی پرۆستات وریا بن، چونكە هەندێك لەو دەرمانانە بە نەرێنی كار لە تەندروستیی سێكسییان دەكات، لاوازیی رەقبوونی ئەندامی نێرینە لە كاریگەرییە لابەلا گریمانكراوەكانە بۆ بەكارهێنانی پیاوان هەندێك لە دەرمانەكانی كێشەی پرۆستات، بەتایبەتی دەرمانەكانی ئافۆدارت و دۆتاستیراید و فیناستیراید.
روونی كردەوە، ئەو دەرمانانە چەند كاریگەرییەكییان لەسەر تەندروستی سێكسی پیاو هەیە، لەوانە لاوازیی خواستی سێكسی، بەتایبەتی ئەگەر ماوەیەكی دوورودرێژ بەكار بهێنرێت رەنگە ئارەزووی سێكسی پیاوەكە نەمێنێت، گەورەبوون و گەشەكردنی مەمك لە پیاو، چونكە شانەی سینگ گەورە دەكات، چوونەوەیەك و بچووكبوونەوەی چووك.