نیشانەكانی كۆبوونەوەی ئاو لەسەر سییەكان

:: PM:09:45:02/07/2026 ‌

كۆبوونەوەی ئاو لەسەر سییەكان یەكێكە لە حاڵەتە تەندروستییە مەترسیدارەكان، چەند كاریگەرییەك دروست دەكات و پێویستە لە كاتی دڵنیابوونەوە لە هەبوونی راستەوخۆ و بەپەلە سەردانی پزیشك بكرێت.

د. خالید عزەدین راوێژكاری نەخۆشییەكانی سینگ و كۆئەندامی هەناسە ئاماژە دەكات، چەند نیشانەیەك بۆ كۆبوونەوەی ئاو لەسەر سییەكان هەیە لەوانە، ئازاری بەشی سەرەوەی سینگ لەو لایەی كە ئاوەكەی لەسەر كۆبووەتەوە، هەناسەتەنگی، بەتایبەتی لەكاتی پاڵكەوتن و ئەو كەسە هەست بە خنكان دەكات، دووبارەبوونەوەی كۆكە، دەنگی سینگ لە كاتی هەناسەدان، شێوانی لێدانی دڵ بەتایبەتی لە كاتی پاڵكەوتن، هەستكردن بە ماندوویی و شەكەتیی بەردەوام.

دەكرێ ئەو حاڵەتە بە پشكنینی كلینیكی دەستنیشان بكرێت، بە بیستنی دەنگی نائاسایی لە دڵ و سییەكان، بە پێوانەكردنی خێرایی هەناسەدان و لێدانی دڵ و پشكنینی تر، هەروەها وەرگرتنی وێنەی تیشكی ئاسایی و سیتیسكان یان سۆنار، هەرچی چارەسەرییە، دوای دەستنیشانكردنی هۆكاری حاڵەتەكە دەبێت، دەرمانی میزپێكەر بۆ كەمكردنەوەی شلە و ئاوەكە وەربگیرێت، هەروەها دەرمانی سووككردنی نیشانەكان وەك باشكردنی هەناسەدان و كەمكردنەوەی ئازار، هەندێكجار پزیشك لە رێگەی لوولەوی تایبەت ئاوەكە دەردێنێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل