دەستهەڵگرتنی لەناكاو لە خواردنەوەی قاوە، چەندان نیشانە و كێشە بۆ جەستە لە چەند ڕۆژی سەرەتادا دروست دەكات، بەڵام دواتر دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە بەشێوەیەكی قووڵتر بخەوێت و تووشبوون بە نیگەرانی و خەمۆكی كەمتر ببێتەوە.
لە سەرەتای وازهێنان لە خواردنەوەی
قاوە، جەستەی مرۆڤ تووشی چەندان گرفت دەبێت كە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە، هاوكات بڕی ئەو قاوەیەی پێشتریش خوراوەتەوە ڕۆڵ دەبینێت. لە یەكەم ڕۆژی دوای وازهێنان بەهۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی كافاین لە جەستە، مرۆڤ تووشی سەرئێشە و ماندوویەتی و قورسی توانای سەرنج و بیركردنەوە.
لە ڕۆژی دووەمدا سەر ئێشەكە توندتر دەبێت و مەزاجی مرۆڤ گۆڕانی بەسەردا دێت، كێشە لە كۆئەندامی دەمار دروست دەبێ و ماسولكەكانیش ئێش و ئازاریان لێ دروست دەبێت. بەشێوەیەكی گشتی كاریگەرییە لاوەكییەكانی دەسبەرداربوون لە قاوە تا نۆ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت، بەڵام دوای ئەوە وردە وردە بەرەو باشبوون هەنگاو دەنرێت.
كاتێك بە تەواوی وازت لە خواردنەوەی قاوە هێنا، بەهەمانشێوە كاریگەری ئەرێنی باش لەسەر جەستەت دروست دەبێت، لەوانە كۆتاهاتنی خەوتنت زۆر قووڵ و ئارامبەخش دەبێت، چونكە كافاین كاریگەری لەسەر خەوتن دروست دەكات و وا دەكات خەوتان بزڕێ و ماوەیەكی كەم بتوانن بخەون، بەڵام كاتێك وازی لێ دەهێنن، ئەوا خەوێكی قووڵ و ئارام و بێ كێشەتان دەبێت.
سەرەڕای ئەوەیش وەك توێژینەوەكان پێشتر باسیان لێوە كردووە، كە ئەوانەی ڕۆژانە زیاتر لە 400 ملیلیگرام قاوە دەخۆنەوە، بە ئەگەری زۆرەوە تووشی نیگەرانی و خەمۆكی زۆر دەبن، بەڵام دەسبەرداربوون لێی واتە كەمكردنەوەی گرژی و نیگەرانییەكان و بوون بە خاوەنی دەروونێكی ئارام.