رەنگە خۆت وا بیت یان كەسێكی نزیكت یان لە شەقام و لە شوێنی كاركردن و لە كاتی ژەمی خواردن یان قسەكردن، كەسانێك هەن بەپەلەن، لە كارەكانیان بێ پاساو و بێ ئەوەی پێویست بكات پەلەیانە، ئەوە پێی دەگوترێت كۆنیشانەی پەلەكردن، كە رەنگە ئەو كەسانە خۆشیان بە دەستییەوە بناڵێنن، كاتێك بێ ئەوەی هۆكارەكەی بزانن بەپەلەن.
لە نیشانەكانی
ئەو حاڵەتە خێرایی لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل یان لە قسەكردن یان لە كاتی خواردن و خواردنەوە و بەجێگەیاندنی ئەرك و كارەكان، كە هاوكاتە لەگەڵ حسێبكردنی هزریی كات و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئەركی زیاتر لە هەمان كاتدا، ئەو كەسانە لە كاتی هەر سستی و دواخستنێك هەڵدەچن، وەك لەناو ئۆتۆمبێل لە كاتی شوفێریدا، بە بەردەوام بە دوای بەفیڕۆنەدانی كاتن و ئەگەر ئەوە نەكەن هەست بە رارایی و نیگەرانی دەكەن.
ئەو حاڵەتە كاریگەریی نەرێنی لەسەر مرۆڤ هەیە، وەك رارایی و زەحمەتیی تەركیزكردن و هەڵچوون و توڕەیی و خەمباری، توانای خەوتنیان زەحمەتە و تەنانەت ئارەزووی خواردنیان جێگیر نابێت، تووشی سەرئێشە و شەكەتی و لاوازیی سیستمی بەرگری و كێشەكانی گەدە و دڵ و خەمۆكی دەبنەوە.
مرۆڤ دەتوانێت هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئەو حاڵەتە بدات، لەوانە لە رێگەی رۆیشتنی لەسەرخۆ، تەنانەت لە كاتی بوونی گوشار توندی دەروونی، كە بۆ تەندروستی جەستەیی باشە و رارایی كەم دەكاتەوە، بۆیە رۆژانە 30 خولەك رێ بكە، تێڕامان و هەناسەی قووڵ، ئەگەر دۆخەكە پەرەی سەندبوو، دەتوانرێت سەردانی پزیشكی شارەزا بكرێت.