چەوری جگەر حاڵەتێكی زۆر بڵاوە و ئەگەر زوو چارەسەر بكرێت مەترسیدار نییە، بەڵام لە كاتی پەرەسەندنی كاریگەریی مەترسیداری نەرێنی هەیە و رەنگە جگەر پەكی بكەوێت، چەند نیشانەیەكی هەیە، لەوانە نیشانەیەك كە شەوانە لەسەر دەست و قاچ بەدیار دەكەوێت.
بەپێی
شارەزایانی تەندروستی نیشانەیەكی چەوری جگەر هەیە شەوانە لەسەر دەست و قاچەكان بەدیار دەكەوێت، ئەویش خورانە، كە لە تەواوی لەش دەبێت، بەڵام زیاتر لەسەر دەست و قاچ بەدیار دەكەوێت، بەتایبەت ناو لەپی دەست و ژێرەوەی پێیەكان و لە كاتی شەودا، چەند نەخۆشییەكی تری جگەر هەن ئەوانەش نیشانەی هاوشێوەیان هەیە، واتە خورانی شەوانەی دەست و قاچ، لەوانە بەریشاڵبوونی جگەر و كێشەكانی زەرداو و لوولە و توورەكەی زراو.
تا ئێستە هۆكاری خورانی دەست و قاچ بەهۆی چەوری جگەر دیار نییە، بەڵام پێشبینی دەكرێت بەهۆی كەڵەكەبوونی خوێی زراو لەژێر پێست و زیادبوونی رێژەی فۆسفاتێزی تفت لە خوێن، كە ئەنزیمێكی بەرپرسە لە تێكشكانی پرۆتین لە لەش، بۆ كەمكردنەوەی خوران بەهۆی كێشەی جگەرەوە، پێویستە سابوونی تایبەت بەكار بهێنرێت و خۆشووشتن بە ئاوی سارد یان شڵەتێن بێت و خۆپاراستن لە بەركەوتنی راستەوخۆی تیشكی خۆر.