باوەشدان لە دار سوودی زۆر بۆ تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت

:: AM:11:49:18/07/2026 ‌
راهێنەرێكی تەندروستیی لبنانی دەڵێت كە ئەزموون كراوە كاتێك مرۆڤ باوەش بە دارێكدا دەكات، وزەیەكی زۆری دڵخۆشی و سەقامگیری وەردەگرێت، لەو كاتەدا جەستە زیاتر ئارام دەبێت.

پێگەی "شەفەق نیوز" كە هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا نادین خەلیل راهێنەری تەندروستیی لبنانی، لەبارەی باوەشدان بە دار و سوودە تەندروستییەكانی بۆ مرۆڤ تا چەندە؟ روونی كردووەتەوە كە دار خۆی وزەیەكی زۆر بەرزی هێمنكەرەوە و سەقامگیری لەخۆ دەگرێت، كاتێك مرۆڤ باوەی پێدا دەكات، جەستەی ئەو وزەیە بۆ خۆی رادەكێشێت.

ئەو راهێنەرە زیاتر دەڵێت، كاتێك باوەش بە دارێكدا دەكەیت، ئەو دارە هەرچی وزەی نەرێنی لە كەسەكەدا هەیە هەڵدەمژێت، لە بەرانبەردا وزەی ئەرێنی دەبەخشێت كە وا دەكات كەسەكە زیاتر هێمنتر ببێتەوە و دڵخۆشتر بێت.

دواتریش نادین خەلیل دووپاتی كردەوە، باوەشدان بە دار هەستێكی زۆر خۆش بە مرۆڤ دەگەیەنێت و دڵخۆشی دەكات، هاوكات وا دەكات مێشكی ئاسوودەتر ببێت و هۆرمۆنی پێوەست بە ئاسوودەیی و دڵخۆشی لە جەستەیدا بەرزتر ببێتەوە. بۆیە باوەشدان بە دار بكەنە كولتوورێك بۆ تەندروستیتان.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د