پزیشكێكی پسپۆر ئاشكرای كرد، كه له‌و كاته‌ی گه‌رمامان ده‌بێ و به‌ر تیشكی خۆر ده‌كه‌وین، نابێ به خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد و به‌فراو هه‌وڵی خۆ فێنككردنه‌وه بده‌ین، ئه‌مه مه‌ترسیداره و له‌بری فێنككردنه‌وه‌مان، تووشی گه‌رمابوونی زیاترمان ده‌كات.
دكتۆره یولیا ئه‌كسیۆنۆڤا پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ
گوتی، به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای پله‌ی گه‌رمای جه‌سته و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار دروست ده‌كات، بۆیه داوای حاڵه‌تی له‌ناكاو له دڵ و مێشك دروست ده‌بێت.
زیاتر گوتی، به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌میانه‌ی كاركردن یان دانیشتن یان له كه‌ناراوه‌كان، له هه‌ر شوێنێك بێ جیاوازی نییه و كاریگه‌رییه‌كه‌ی هاوشێوه‌یه. بۆیه پێویسته له‌وكاته‌ی به‌ر تیشكی خۆر ده‌كه‌ون، كڵاو به‌كار بهێنن.
زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی زیانه‌كانی به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر ده‌بن، بریتین له منداڵان و به‌ساڵاچووان و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵ و شاده‌ماره‌كانی خوێنیان هه‌یه، نیشانه‌كانیشی بریتین له سه‌رئێشه‌ی توند و خراپی بینین و سه‌رگێژخواردن و هه‌ستكردن به گه‌رمایه‌تییه‌كی زۆر و سه‌رسوڕان و خێرابوونی لێدانه‌كانی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی پێست و جه‌سته، ئه‌مه ئه‌گه‌ر درێژه بخایه‌نێت ده‌بێته هۆی له‌هۆشخۆچوون و له‌ده‌ستدانی هاوسه‌نگی جه‌سته.
ئه‌و پزیشكه ڕێنمایی ئه‌وه‌یشمان ده‌كات، كه له‌كاتی تووشبوون به‌و حاڵه‌ته‌وه و مانه‌وه له‌به‌ر خۆر و گه‌رمابوون، ده‌بێ دوور بكه‌وینه‌وه له دانانی به‌فر له‌سه‌ر جه‌سته یان ئاوی سارد به‌خۆ داكردن و خواردنه‌وه‌ی، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی گرژبوونی ده‌ماره‌كانی خوێن و زیانی زۆر به سووڕی خوێن ده‌گه‌یه‌نێت.