خێرابوونی لێدانی دڵ بێ ئەرككێشان مانای چییە؟

:: PM:09:15:20/07/2026 ‌

چەند هۆكارێك هەن كار لە دڵی مرۆڤ دەكەن، كاریگەریی ئەو هۆكارانە كاتی یان درێژخایەنن و هۆكارەكانیش ئاسایی و نەخۆشین، پزیشكێكی رووسی ئاماژە دەكات كە خێرابوونی لێدانی دڵ بێ ئەرككێشان ئاماژەیە بۆ بوونی كێشەیەكی تەندروستی، بۆیە ناكرێ پشتگوێ بخرێت. 

د. سێرگی ڤیشتۆمۆڤ پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن ئاماژە دەكات كە خێرابوونی لێدانی دڵ لە كاتی حەسانەوە، واتە زیادبوونی تێكڕای لێدانی دڵ بێ ئەرككێشانی جەستەیی، ئاماژەیەكی گرنگە و رەنگە نیشانەی هەندێك نەخۆشی بێت، لەوانە بەرزی پەستانی خوێن یان یەككەوتنی دڵ و شێوان لە سیستمەكانی كاركردنی، لەوانە لەرزینی گوێچكەڵە و سكۆڵەی دڵ، كە پێویستییان بە چارەسەری هەیە.

روونی كردەوە، ئەگەری هەیە خێرابوونەكە پێوەندیی بە شێوانی هۆرمۆنییەوە هەبێت، بەتایبەتی هەردوو رژێنی دەرەقی سەرووی گورچیلە یان كەمخوێنی، چونكە كەمبوونەوەی ئاستی هیمۆگڵۆبین و خڕۆكە سوورەكان بڕی ئەو ئۆكسجینەی دەگاتە شانەكانی لەش كەم دەكەنەوە، ئەوەش وا دەكات دڵ لێدانی بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو كەمبوونەوەی رووی داوە زیاد بكات.

هەروەها وشكهەڵگەڕان و هەندێك نەخۆشی و رارایی توند، ئەوانەش هەمان كاریگەری لەسەر دڵ دروست دەكەن، بۆیە ئەگەر لەو حاڵەتەدا لێدانی دڵ گەیشتە سەرووی 100 ترپە لە خولەكێك و بەردەوام وابوو، بەتایبەتی ئەگەر نیشانەی تری لەگەڵ بوو، پێویستە بەپەلە سەردانی پزیشكی شارەزا بكرێت، پزیشكە رووسییەكە وای گوت.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل