ئاو سەرچاوەی ژیانە، دەیان سوودی بۆ لەش هەیە و كەمتەرخەمی لە خواردنەوەی ئاو و نەخواردنەوەی بڕی پێویستی كار لە لەش و زیندەچالاكی و فەرمانەكانی و تەواوی خانەكانی دەكات، بۆیە خواردنەوەی ئاو تەنیا بۆ نەهێشتنی تێنوێتی نییە، یەكێك لە سوودەكان پاراستنی هاوسەنگیی رێژەی شەكرە لە خوێن.
بەپێی
شارەزایانی تەندروستی، وشكهەڵگەڕان و نەخواردنەوەی ئاوی پێویست تەنیا نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی چڕیی شەكر لە خوێن، بەڵكو پێوەندییەكە بە دوور ئاراستە دەبێت، بەرزبوونی رێژەی شەكر لە خوێن دەبێتە هۆی لەدەستدانی شلەی لەش، ئەوەش وشكهەڵگەڕانەكە زیاتر دەكات و مەترسیی گەورەتر بۆ سەر نەخۆشانی شەكرە دروست دەكات.
بە كورتی وشكهەڵگەڕانی لەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن، ئەوكاتەشی لەش شلە لەدەست دەدات، رێژەی ئاو لە خوێن كەم دەبێت، قەبارەی خوێن بە گشتی كەم دەكات، بەو هۆیەشەوە چڕیی گلوكۆز لە خوێن زیاد دەكات و ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكر، ئەوە مانای زیادبوونی بڕی شەكر لە لەش ناگەیەنێت، بەڵكو بەهۆی لەدەستدانی شلەی لەش رێژەی گلوكۆز بۆ ئاو بەرز دەبێتەوە و ئاستی شەكری خوێن زیاتر دەردەكەوێت، بۆیە پارێزگاریكردن لە شێداریی لەش بۆ جێگیربوونی ئاستی شەكری خوێن گرنگە، جا ئەو كەسە شەكرەی هەبێت یان نا.