زۆرن ئه‌و شتانه‌ی ده‌بنه هۆی تێكچوونی سیسته‌می سووڕی مانگانه‌ی ژن، به‌پێی دوایین زانیاریی لەبارەی هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی سووڕی مانگانه بڵاو كراوه‌ته‌وه، گه‌شتكردن یه‌كێكه له هۆكارەکان.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ژنان به‌هۆی كێشه‌ی ده‌روونی و ته‌ندرووستییه‌وه سووڕی مانگانەیان دەشێوێت، هه‌ندێك جار به‌هۆی حاڵه‌تی زۆر ده‌گمه‌ن و سه‌یره‌وه روو دەدات کە ڕه‌نگه باوه‌ڕی پێ نه‌كه‌یت.
ئه‌مانه چه‌ند هۆكاری گرنگ و باون كه سووڕی مانگانه دوا ده‌خه‌ن:
دوودڵی: دوودڵی كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر به‌شێكی مێشك هه‌یه كه به Hypothalamus ناسراوه، ئه‌و به‌شه‌ش به‌رپرسه له سووڕی مانگانه، هه‌ربۆیه به دوودڵی یان تووڕه‌یی و خه‌مباریی كه‌سه‌كه، سیسته‌می سووڕی مانگانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كه‌وه بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوا ده‌خات.
شه‌كر: زۆر خواردنی شه‌كر و شیرینی ده‌بێته هۆی تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ كه هه‌ر كاتێك سیسته‌م و چالاكیی هۆرمۆنه‌كان تێكچوون سووڕی مانگانه دواده‌كه‌وێت، هه‌تا پێت ده‌كرێ خواردنی شه‌كر كه‌م بكه‌وه.
دابەزینی خیرای كێش: ئه‌گه‌ر به‌هۆی خشته‌یه‌كی پزیشكیی یان هه‌ر هۆیه‌كی تر به خێراییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو كێشت دابه‌زی، ئه‌وا سووڕی مانگانه‌كه‌شت دوا ده‌كه‌وێ و جه‌سته بێهێز ده‌كات.
گه‌شت: گه‌شتكردن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی چەند شەوێک لێی ده‌مێنیته‌وه و سیسته‌می خه‌وت تێك ده‌دا، به شێوه‌یه‌كی بەرچاو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كانت ده‌بێ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێكچوونی سیسته‌می ئاسایی سووڕی مانگانه.