ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری یه‌كخستنه‌وه‌ی و مانه‌وه‌ی سووریا به یه‌كگرتوویی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌سه‌د سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رزگاری بووه له فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جۆرێك له سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاوه ده‌ستوقاچی به‌ستراوه، ئه‌و نه‌رمییه‌ی ئه‌مه‌ریكایش به‌رانبه‌ر به ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی وڵاتان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌ینوێنێت، پێوه‌سته به لایه‌نی مرۆیی و یارمه‌تیدانی خه‌ڵكه‌وه، نه‌ك دداننان به حوكمی ئه‌سه‌د و ڕژێمی به‌عسی سووریاوه.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، تا ئێسته‌یش سووریا له نێو ململانێ و لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی ناوخۆییه كه ماوه‌ی 10 ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه، گه‌له‌كه‌ی به‌وهۆیه‌وه به ته‌واوی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بوون، جیا له‌وه‌ی تا ئێسته‌یش به ملیۆنانیان له وڵاتانی دراوسێ ده‌ژین و له ترسی ژیانیان ناتوانن بۆ زێدی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه، هاوكات ئه‌سه‌د تا ئێسته نه‌یتوانیوه ڕووبه‌رێكی زۆر فره‌وانی سووریا بخاته‌وه ژێر ڕكێفی خۆی، به‌ڵام هه‌ستێكی گشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، كه ئه‌سه‌د توانیویه‌تی پێگه‌ی خۆی له ناوه‌نده هه‌رێمییه‌كان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هێز بكاته‌وه.
جه‌نگ و ململانێكانی ناوخۆی سووریا تا ئێسته به ڕێژه‌یه‌كی ڕه‌ها كۆتاییان نه‌هاتووه و ماوه ماوه گرژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دروست ده‌بن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئه‌سه‌د تا ئێسته له ده‌سه‌ڵاته و ده‌یه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی سووریا ئاسایی بكاته‌وه، بۆیه ئێسته پرسیاری سه‌ره‌كی و گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌سه‌د له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌توانێ هه‌موو سووریا یه‌كبخات و دووباره بیخاته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه؟
سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنی له به‌شی زۆری به‌ره‌كانی جه‌نگی ناوخۆ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د زۆر لاوازه نه‌ك ته‌نیا له باكور كه میلیشیا توندڕۆكانی هاوپه‌یمانی توركیا داگیریان كردووه، یان له باكوری ڕۆژهه‌ڵات كه له لایه‌ن كورده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، بگره له‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر ده‌ستی ڕژێمی بهعسیشدایه، ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی ئه‌سه‌د به‌وجۆره به‌هێز نییه كه شیاوی باسكردن بێت.
ئه‌سه‌د له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له دیمه‌شق نیشته‌جێیه و ده‌ستوقاچی به‌ستراوه و ناتوانێ حوكم و ده‌سه‌ڵاتی فره‌وانتر بكات و بگاته سنوورری توركیا و به‌شی زۆری سنووری سووریایشی له‌گه‌ل عێراق له ژێر ده‌ستدا نییه.
بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه چاوی له ده‌ستی میلیشیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هێزه‌كانی ڕووسیایه، به‌ڵام ئه‌و دوو وڵاته‌یش به‌هۆی ته‌نگژه‌ی ئابووری و كێشه‌ی زۆری خۆیانه‌وه، زیاتر بوونی خۆیان له سووریا بۆ سوودی ئابووری ده‌وێت، نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌وه له سووریا بن كه ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بهێڵنه‌وه.
ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌سه‌ر زۆرێك له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن سه‌ركه‌وت و زۆر ناوچه‌ی وڵاته‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه، به‌ڵام ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ڕۆژئاوا هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی تر ئاسان نییه، چونكه له باكوری ڕۆژئاوا میلیشیا توندڕۆكانی سه‌ر به توركیا بوونیان هه‌یه و ناوچه‌كانیان داگیر كردووه، كه به هه‌موو هێز و تواناوه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانیان ده‌كرێ، هاوكات كورده‌كانیش كه باكوری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتیان له ژێر ده‌سته، له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی و كۆمه‌ك و هاوكاری ده‌كرێن، بۆیه هه‌ر هه‌نگاوێكی ئه‌سه‌د بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه، كارێكی خۆكوژانه ده‌بێت، چونكه هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و توركیا دێنه ده‌نگ و گورزی كه‌مه‌رشكێن له ئه‌سه‌د ده‌وه‌شێنن.
یه‌كێكی تر له هۆیه‌كانی لاوازی ئه‌سه‌د بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی سووریا و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته فره‌وانه‌كه‌ی، داڕمانی ئابووری سووریایه، زۆرجار ئه‌سه‌د بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتییه ئابووری و بازرگانییه‌كان، ناچاره سازش بۆ كورده‌كان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سووریا بكات، چونكه له هه‌موو ڕووێكه‌وه ئابووری و كشتوكاڵی وڵات هه‌ره‌سی هێناوه و خه‌ڵكی برسیانه و ته‌نانه‌ت زۆرجار نان و خۆراكیش له بازاڕه‌كان نییه و ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، بۆیه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان یه‌كخستنه‌وه‌ی سووریا ئێسته به كارێكی مه‌حاڵ ده‌زانرێت.
كه‌ره‌م شعار به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی توێژینه‌وه له په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌كانی باشووری توركیا گوتی، ئێسته ده‌یه‌وێ ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ هه‌مووان به‌رپا بكات، ئه‌و باش له‌وه گه‌یشتووه كه ده‌رچوونی له ده‌سه‌ڵات واته كۆتایی و مه‌رگی خۆی و ماڵباته‌كه‌ی، چونكه به نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی به ده‌یان هه‌زار سووری هه‌ن، كه هه‌وڵی له‌ناوبردن و كۆتاییهێنانی ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌ی له 10 ساڵی ڕابردوو به‌سه‌ر سووریا هات، ته‌نیا له پێناوی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات.
زیاتر گوتی، وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناوچه‌كه وه‌ك هاوكاری مرۆیی بۆ خه‌ڵكی سووریا چاوپۆشی له هه‌ندێ پێوه‌ندی ئه‌سه‌د و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ بۆڕی گازی سروشتی میسڕ به ئوردنه‌وه بگه‌یه‌نرێته سووریا و له‌وێوه‌یش بۆ لبنان، بۆ ئه‌وه‌ی لبنانییه‌كان بتوانن كاره‌بای پێویست ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌و كارته‌ی ئێران بسووتێنن، كه له ڕێی ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وت و گازه‌وه، ده‌یه‌وێ پێگه و هه‌ژموونی حزبوڵا زۆر زیاتر به‌سه‌ر لبنان بسه‌پێنێت.
ئه‌مه‌ریكا ئاگه‌داری ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه و میسڕ و ئوردنیشی ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و كارانه ده‌بێ كه‌مترین سوودی بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌بێ و زیاتر یارمه‌تی خه‌ڵكی سووریای پێ بدرێ، تا له مه‌رگ و برسیه‌تی ڕزگاریان ببێت.
به‌رپرسێكی باڵای حكوومه‌تی بایدن له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه ئه‌وه ڕوونه ئه‌سه‌د خۆی ڕزگار كرد و له ده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ڕزگاری نابێت، ئێسته‌یش واشنتن ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا و ئه‌و كاره‌ساته گه‌ورانه‌ی له سووریا هه‌ن، وای لێكردووه كه نه‌رمی بنوێنێت، له پێناوی خه‌ڵكی سڤیلی سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی ئاسایشی خۆراك و ئابووری خێزان و تاكه‌كه‌سییه‌وه جۆرێك له بووژانه‌وه دروست ببێت.