ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە 2021 توندوتۆڵترین بوون لە ئەوروپا

:: PM:05:01:21/11/2021 ‌

پرۆگرامی هەڵسەنگاندنی ئۆتۆمبێلە نوێیەكان لە ئەوروپا، هەموو ساڵێك تاقیكردنەوەی ورد بۆ پێوانەكردنی مەرجەكانی توندوتۆلی ئۆتۆمبێلە نوێیەكان دەكات، كە لەلایەن كۆمپانیا جیهانییەكان بەرهەم دێن، لە رێگەی تاقیكردنەوەی بەریەككەوتن و دانانی ئەستێرە بۆ ئاستی توندوتۆڵی و سەلامەتیان.

جیا لەوە پۆلێنەكە لایەنی تەكنیكی و رێوشوێنەكانی پاراستنی بەتەمەنداچوو و منداڵ و بەكارهێنەرانی رێگە، كە ئەگەری تووشبوونی مەترسیان هەیە دەگرێتەوە، جیا لە تاقیكردنەوەی سیستمی دابینكردنی زیاترین ئاستی مەرجەكانی سەلامەتی.
ساڵانە سیستمی دابینكردنی زیاترین ئاستی مەرجەكانی سەلامەتی تاقی دەكرێتەوە
لەسەر ئەو بنەمایە پرۆگرامەكە توندوتۆڵترین جۆرەكانی ئۆتۆمبێل دیاری دەكات، وەك ماڵپەڕی "كار واو"ی بەریتانی تایبەت بە كەرتی گواستنەوە ئاماژەی بۆ كردووە، بۆ 2021 ریزبەندی ئۆتۆمبێلەكانی بەم شێوەیە پۆلێن كردووە:

1-سوبارو ئاوت باك  Subaru Outback

2-پۆلیستار 2 Polestar 2

3-جینیسیس جی 80 Genesis G80

4- ڤۆلكسواگن ئای.دی 4 Volkswagen ID4

5- سكۆدا ئینیاك ئای.ڤی  Skoda Enyaq iV

6- تۆیۆتا میرای  Toyota Mirai

7- لینك ئاند كو 01Lynk & Co 01

8- نیو ئی.ئێس 8 Nio ES8

9- جینیسیس فی 80 Genesis GV80

10- كۆبرا فۆرمینتۆر  Cupra Formentor

11- تۆیۆتا یاریس كروس  Toyota Yaris Cros

12- فۆرد مۆستانگ ماك ئی  Ford Mustang Mach-e

13- ئۆدی كیو4 ئی- ترون  Audi Q4 e-tron

14- هیۆندای ئیۆنیك 5 Hyundai Ioniq 5

15- هیۆندای تۆكسۆن  Hyundai Tucson


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل