كەلار.. گەنجێك بە دەمانچە خۆی كوشت

:: PM:10:49:04/12/2021 ‌

ئەمشەو لە گەڕەکی لیواکەی شارۆكەی کەلاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، گەنجێكی تەمه‌ن 21 ساڵ بەناوی (ع، م، ح) بە دەمانجە خۆی كوشت.
هیچ کێشەیەکی نەبووە و لە سەربانی ماڵی خۆیان فیشەکی بەخۆیەوە ناوە
لەبارەی ڕووداوەكەوە، موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە ”وشە”ی ڕاگەیاند، گەنجەكە لە سەربانی ماڵی خۆیان بە چەكی جۆری بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، بە گوتەی کەسوکارەكەی لە ماڵەوە هیچ کێشەیەکی نەبووە، روونی كرده‌وه‌، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

گەرمیان/ کاروان کەلاری



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل