ته‌رمی پیاوێكی ته‌مه‌ن / 59 ساڵ/ كه به‌پێی قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ئاسه‌واری فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه بووه گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ بڵاوی كرده‌وه، ته‌رمی كه‌سێك گه‌یه‌نراوه‌ته سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ كه پیاوێكی ته‌مه‌ن / 59 ساڵ/ و دانیشتووی شاره‌دێێ شۆڕشه و ئاسه‌واری فیشه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌وه بوو.
باس له‌وه‌یش كراوه كه دوای ڕێكاره یاساییه‌كان ته‌رمه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا 122 ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه.