له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، سێ كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی به‌هۆی فێڵكردن و كاری دزی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی كانوونی دووه‌م، موقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێواری گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سۆران، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی سۆران كه له ناو بازاڕی سۆرانه، دوێنێ دووشه‌م دوو كه‌سی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی له ڕێی فێڵكردن، بڕی هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقی له دوكاندارێك ده‌دزن .
زیاتر گوتی، له رێی به‌دواداچوونی مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی سۆران، توانرا كه‌سه‌كان بناسرێنه‌وه و شوێنی ماناوه‌یان دیاری بكرێت كه له شارۆكه‌ی شه‌قڵاوه بوون، به‌هاوكاریی بنكه‌ی پۆلیسی شه‌قڵاوه تۆمه‌تباران گیران.
ئاماژه‌یشی به‌وه كرد، جیا له تۆمه‌تباران كه تاوانیان له سۆران ئه‌نجام دابوو، ده‌ركه‌وت كه‌سێكی تریشیان له‌گه‌ڵدا بووه، هاوكات ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك پاره و هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی تر گیرا، ئێسته تۆمه‌تباران به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .
به‌هۆی هاوسنووری له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌بوونی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی له سنووری ئیداره‌ی سۆران، له‌لایه‌ن كه‌سانی ئێرانی و له‌لایه‌ن هاووڵاتیی ئێرانی، ڕووداوی هاوشێوه تۆمار ده‌كرێ و هه‌وڵی هێنانی پاره‌ی ساخته و ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌درێت، به‌ڵام به چاوساغیی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش، ڕێگرییان لێ ده‌كرێت و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن .
سۆران/ موڕشید برادۆستی