ڕۆژنامه‌ی "
واشنتن پۆست "ی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی وڵاته‌كه بڵاو كردووته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه ڕێژه‌ی 40%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشتیوانی ڕوودانی كوده‌تا له واشنتن ده‌كه‌ن، بۆ له كارخستنی حكوومه‌تی جۆ باید، كه ئه‌مه‌یش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له به‌رژه‌وه‌ندی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌شكێته‌وه، له ئه‌گه‌ری ڕوودان و هاتنه دی له واقیع دا.
ڕاپۆرته‌كه له‌لایه‌ن ناوم لۆبو پسپۆری زانستی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌ری یاریده‌ده‌ر له تاقگه‌ی لابۆب له زانكۆی فانده‌ربیلت و لوك بلوتۆڤسكی گه‌وره پسپۆری ئامار له تاقیگه‌كه و ئه‌لیزابێس زیسمیسته‌ر به‌ڕێوه‌به‌ر له تاقیگه‌ی لابۆب كه تایبه‌ته به ڕاپرسی و پێوانه‌كردنی ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا، له‌میانه‌ی دوا توێژینه‌وه و ڕاپرسیان له‌باره‌ی بیركردنه‌وه و خواستی ڕای گشتی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ی كه 40%ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان پشتیوانی له ڕوودانی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین بنه‌ماكانی دیموكراسی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه گۆڕانكاری تێدا بكرێ
ئاماژه دراوه، كه دوای گه‌یشتن به‌و داتا ڕاسته‌قینه‌یه كه هه‌ڵێنجراوی نێو هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكییه، پێویسته ددان به‌وه‌دا بنێین، كه ئه‌مه‌ریكا له وڵاتێكی پێشه‌نگی دیموكراسی له جیهانه‌وه، ئێسته ورده ورده له‌وه نزیك ده‌بێته‌وه، كه ناوی بچێته لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دیموكراسی تێیاندا ڕوو له دواوه و پاشه‌كشه ده‌كات، چه‌ند ساڵێكیشه په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دیموكراسی و یارمه‌تیدانی هه‌ڵبژاردن له وڵاتان كه باره‌گه‌كه‌ی له ستۆكهۆلمی پایته‌ختی سویده، لیستی ئه‌و وڵاتانه بڵاو ده‌كاته‌وه، كه به خێرایی له ڕووی ئازادی و دیموكراسییه‌وه ڕوو له پاشه‌كشه ده‌كه‌ن و هه‌نگاو به‌ره‌و توندوتیژی و تاكڕۆی ده‌نێنه‌وه.
باسكردنی كوده‌تای سه‌ربازی له ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه هات كه دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و خۆی به براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ناو ده‌برد و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی جۆ بایدنی به ساخته پێناسه كرد، به‌رهه‌ڵستی ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتیشی ده‌كرد، بۆیه له شه‌شی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ر پشتیوانانی تره‌مپ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كاپیتۆڵ و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به دوای خۆیدا هێنا و به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی له ئه‌مه‌ریكا لێكدرایه‌وه، به‌شێك له شاره‌زایان و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایش به دووریان نه‌زانی كه تره‌مپ په‌نا بۆ كوده‌تای سه‌ربازی ببات و ڕێگری بكات له‌وه‌ی بایدن ببێت به سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌مجۆره نه‌مایه‌وه و بایدن حكوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكای پێكهێنا، به‌ڵام تره‌مپ و شوێنكه‌وتووانی به‌رده‌وامن له چالاكی و جموجۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ بایدن دروست بكه‌ن و له هه‌ڵبژاردنی 2024 به به‌هێزی بگه‌ڕێنه‌وه، كه تره‌مپ بڕیاری داوه جارێكی تر خۆی كاندید بكاته‌وه.
له‌و كاته‌وه گه‌وره به‌رپرسانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له كابینه‌كه‌ی تره‌مپ به ئاشكرا داوای كوده‌تای سه‌ربازی ده‌كه‌ن، له نێویشیان مایكل فلین كه ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بوو له سه‌رده‌می تره‌مپ به ئاشكرا له میدیاكان داوای كرد، كه كوده‌تای سه‌ربازی له دژی بایدن و سه‌ركه‌وتنه ساخته‌كه‌ی ئه‌نجام بدرێت.
ئاده‌م بروزۆركسی پسپۆر و زانای سیاسی نایشارێته‌وه، كه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین بنه‌ماكانی دیموكراسی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه گۆڕانكاری تێدا بكرێ و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات پرۆسه‌یه‌كی ته‌واو ئاسایی بێت و هیچ گرفت به دوای خۆیدا نه‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی ئه‌مه‌ریكا ڕووی دا، جۆرێك له كه‌لێن و كێشه‌ی له دیموكراسی ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه و ئه‌مه حاڵه‌تێكه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ بشاردرێته‌وه و هه‌موو جیهان ئاگه‌داریه‌تی.
هاوكات بیبا نۆریس پسپۆرێكی تری سیاسی بۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، بابه‌ته‌كه هه‌ر پێوه‌ست نییه كه به‌وه‌ی كێ هه‌ڵبژاردنی بردووه‌ته‌وه و چۆن بردوویه‌تییه‌وه، بگره كاتێك مشت‌ومڕ و گرفت و خرۆشاندن و جووڵاندنی شه‌قام له دژی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن دێته دی، جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵگه متمانه‌ی به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی نامێنێت، ئه‌مه گرفتێكی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كێ براوه و كێ دۆڕاوی هه‌ڵبژاردن بووه، چونكه نه‌مانی متمانه كۆی ڕێڕه‌وی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی وڵات بۆ داهاتوویه‌كی دوور ده‌خاته به‌رده‌م پرسیاری گه‌وره‌وه و ورده ورده‌یش به‌شداری ده‌نگده‌ران له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌بات، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه‌كان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگی گه‌ل نه‌بن و شه‌رعیه‌ت له ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌بن به نوێنه‌ری كه‌مینه‌یه‌ك و زۆرینه‌یه‌كیش خۆی حه‌شار ده‌دا، تا ده‌رفه‌ت بدۆزێته‌وه و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.
تاقیگه‌ی لابۆت بۆ پێوانه‌كردنی ڕای گشتی ماوه‌ی دوو ده‌یه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ر و به‌هاكانی دیموكراسی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات و له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و ڕاپرسی و ڕووپێوه به‌رده‌وامه‌كانیشی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه دیموكراسی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا به به‌راورد به دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو پاشه‌كشه‌ی زۆری كردووه و به‌رده‌وامیش به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو ده‌نێت.