لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی، له په‌یامێكدا بارودۆخی خۆی ئاشكرا كرد، دوای چاكبوونه‌وه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ باسیان له‌وه كردبوو، مێسی به‌شداریی مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی ناكات و به شێوه‌یه‌كی ته‌واو بۆ یارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی ئاماده نییه.
به‌ڵام لیۆنێل مێسی ئه‌مڕۆ له تۆڕی ئینستاگرام په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و نووسیویه‌تی "وه‌ك هه‌مووتان ده‌زانن، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم، سوپاسی نامه و په‌یامی ئێوه ده‌كه‌م، كه پێم گه‌یشتووه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "چاكبوونه‌وه‌م كاتێكی زیاتر ویست له‌وه‌ی پێشبینیم ده‌كرد، ئێسته‌ش نزیكه‌ی چاكبوومه‌ته‌وه و ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه یاریگه".
مێسی ئاشكرای كرد "مه‌شق ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له رووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه بگه‌مه 100%، ئاڵنگاری و ئه‌ركی گه‌وره‌م له‌م ساڵدا له به‌رده‌مه، هیوادارم به زووترین كات به‌یه‌ك بگه‌ینه‌وه".
مێسی به هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا، له پێش سه‌ری ساڵه‌وه له تیپه‌كه‌ی دابڕا بوو.