به هۆی ئه‌و قسانه‌ی له باره‌ی لیۆنێل مێسییه‌وه كردبووی، ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی تۆپی پێی فڕه‌نسا هێرشی توندی كرده كه‌ریم بنزێمای هێرشبه‌ری ریال مه‌درید.
جیرۆم رۆتن ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی، هێرشی توندی كرده سه‌ر كه‌ریم بنزێمای هێرشبه‌ری فڕه‌نسی و یاریزانی ریال مه‌درید، ئه‌مه‌ش به هۆی قسه‌كانی بنزێما له باره‌ی لیۆنێل مێسییه‌وه، كه گوتبووی "ئه‌وه‌ی ره‌خنه له مێسی ده‌گرێت هیچ له تۆپی پێ تێناگات".
جیرۆم رۆتن یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه‌ی له مێسی گرتووه، بۆیه وه‌ڵامی كه‌ریم بنزێمای دایه‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌وه كه‌ریمه هیچ شتێك له تۆپی پێ تێناگات.
جیرۆم رۆتن بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی گوتی: "كه‌ریم بۆیه به‌م شێوه‌یه قسه ده‌كات، چونكه سه‌یری یارییه‌كانی پاریس سانجێرمان ناكات، ئه‌گه‌ر سه‌یری بكات بۆی هه‌یه بۆچوونێكی تری هه‌بێت".
گوتیشی: "راسته ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین، ئه‌و مێسییه نییه كه ئێمه ده‌یناسین، ره‌خنه‌كان بۆ ئه‌و بنیاتنه‌رانه‌یه، هه‌موو كات ره‌خنه‌كان خراپ نین، مێسی له باشترین بارودۆخیدا نییه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه من هیچ له تۆپی پێ نازانم".
هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی فڕه‌نسا ده‌ڵێت: "هه‌ست ده‌كه‌م كه‌ریم بنزێما ئه‌و كه‌سه‌یه كه پێی بڵێم هیچ له تۆپی پێ تێناگات، چونكه من 17 ساڵ له به‌رزترین ئاستدا یارییم كرد، كه ئه‌وكات ئه‌و ته‌مه‌نی پێنج ساڵ بوو، له‌وكاته‌شی وازم له یاریكردن هێناوه بوومه‌ته راوێژكاری هونه‌ری.
لیۆنێل مێسی ئه‌م هاوینه رووی كرده پاریس سانجێرمان و تا ئێسته له 17 یاریی به‌شداریی كردووه و 6 گۆڵی تۆمار كردووه، به‌ڵام تا ئێسته به‌م ئاسته ده‌رنه‌كه‌وتووه، كه پێی ناسراوه.