ناكۆكی و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا له دوای هێرشی مۆسكۆ بۆ داگیركردنی ئۆكڕاینا به ته‌واوی قووڵبووه‌ته‌وه و له كۆتایی مانگی ڕابردوویش ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا به فه‌رمی ئاشكرای كرد، كه هێزی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی خستووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌مه‌یش ترسی له دنیا بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌نگاوه، ده‌ستی به مه‌شقكردن به فڕۆكه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت كردووه، كه وه‌ك باره‌گه‌ی فه‌رمانده‌ییكردنی جه‌نگی ئه‌تۆمی ناوی ده‌برێ و تیشكدانه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی كاری تێ ناكات و ده‌توانێ له ئاسمانهوهیش به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك فه‌رمان به مووشه‌كی ئه‌تۆمی بكات و ئاراسته‌ی هه‌ر شوێنێكیان بكات كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده باڵاكانه‌وه ده‌كرێت به ئامانج.