ئه‌و ئاشكرا بوونه‌ی دزییه‌كانی یه‌كێتی و پاره‌ی دزراوی ژێرزه‌مینه‌كان كاردانه‌وه‌ی له‌ناو مووچه‌خۆران و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كرد.
په‌یمان عیزه‌دین په‌رله‌مانتاری پێشووی كوردستان/ گۆڕان/ له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، "پارتی به عاقڵی كارتی لامه‌ركه‌زی سووتاند و شكستی یه‌كێتی به‌یانكرد".
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی دوێنێی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ئاشكرای كرد كه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی ئیداریان شۆڕكردووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێت به‌رپرسه ئیدارییه‌كانی سنووره‌كه وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌نه‌وه كه داهاتی سنووره‌كه كوا، بۆچی به‌مشێوه‌یه خه‌ڵك له‌وسنووره مووچه‌ی پێ نادرێ.
ئه‌وه‌ی سزای سلێمانی ده‌دات پارتی نییه، به‌ڵكو ماڵی مام جه‌لالن
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه كه‌س له‌خۆی به دڵسۆزتر بۆ خه‌ڵكی سلێمانی نازانێ، بۆیه پێویسته ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری سنووره‌كه كۆ ده‌بێته‌وه.
هاوكاتی ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، مووچه‌خۆرانی سلێمانی به ته‌واوی بۆیان ئاشكرا بوو كه داهاتی سنووره‌كه‌یان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه دزراوه و گوشاره‌كانیان زیاتر كرد. تا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ڵه‌بجه مووچه‌خۆران په‌نایان بۆ لقی پارتی دیموكراتی كوردستان برد.
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی له ترسی مووچه‌خۆران، پاره‌ی دزراوی ژێرزه‌مینه‌كانی هێنایه‌وه بانكه‌كان، ئه‌وه‌یش به ته‌وای ئاشكرابوو كه پاره هه‌یه و یه‌كێتی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه.
ئیبراهیم عه‌لی ڕۆژنامه‌نووس نووسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی سزای سلێمانی ده‌دات پارتی نییه، به‌ڵكو ماڵی مام جه‌لالن كه سزای زۆنی سه‌وز ده‌ده‌ن.
ئه‌و ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه دوو كوڕه‌كه‌ی مام جه‌لال، كێشه‌یان ئه‌وه‌یه نازانن ئێسته به‌رپرسیارێتییان هه‌یه، له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك پیاو ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، هیوایهتییان ئه‌وه‌یه هه‌رچی پاره‌ی كاش هه‌یه له بانكه‌كانه‌وه بیبه‌ن بۆ ده‌باشان.
له‌لایه‌كی تره‌وه یه‌حیا جاف نووسه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه خۆپیشانده‌ران له سلێمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتییان ناچار كرد زۆر به خێرایی پاره‌ی ژێرزه‌مینه‌كانیان بێننه سه‌ر زه‌مین.
ئه‌وه‌یه زه‌بری مه‌چه‌ك و ههقیانهتی میله‌ت
" ئه‌وه‌یه زه‌بری مه‌چه‌ك و ههقیانهتی میله‌ت، كه كار بووه رژد، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ مانه‌وه‌ی خۆی به لێشاو گونیه پاره ڕه‌وانه‌ی بانكه‌كان ده‌كات، ئافه‌رین بۆ خۆپێشانده‌ران" جاف وای نووسیوه.
كاردانه‌وه‌ی هێنانی پاره‌ی دزراوی خه‌ڵكی سلێمانی بۆ بانكه‌كان كاردانه‌وه‌ی زیاتری لێ كه‌وته‌وه، ئیحسان مه‌لا فوئاد رۆژنامه‌نووس نووسویه‌تی، ئه‌و پاره‌یه دیاره كه هی ژێرزهمینهكانه و چه‌ند مانگه بردوویانه، چونكه پێشتر به عه‌لاگه و پێنجی دڕا‌و ده‌هێنرا، ئێسته به بلۆكیی ده‌یهێنن".
ئێسته هیچ بیانووێك بۆ یه‌كێتی نه‌ما تا داهاتی سنووره‌كه بدزن، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه حكوومه‌ت رای ده‌گه‌یه‌نێ، ته‌واوكه‌ری مووچه‌كه بده‌ن كه له داهاتی سلێمانی ده‌درێ و چیتر خه‌ڵكیش دواكه‌وتن له یه‌كێتی قبووڵ ناكات، چونكه شوێنه‌كه‌ی ده‌زانن.