له‌كاتی هاتنی وه‌رزی هاویندا چه‌ندان میوه په‌یدا ده‌بن، به‌ڵام له هه‌مووان به سوودتر قه‌یسییه كه ده‌كرێت به چه‌ندان شێوه بخورێت. هه‌روه‌ها له دوای ئه‌و وه‌رزه‌یش بۆ وه‌رزی زستان به وشكی هه‌ڵبگیرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌كرێت وه‌ك شله‌یش به‌كار بێت، به‌هۆی بوونی چه‌ندان ڤیتامین و هاوكات بوونی ڕیشاڵی زۆر له پێكهاته‌كه‌یدا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی ئایار، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر به‌در قادر سوورچی پسپۆڕی گیاده‌رمان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "قه‌یسی گه‌وھه‌رێكه به‌تایبه‌تی بۆ كێشه‌ی قه‌بزی و چاو و جوانكردنی پێست، چونكه یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی كه چه‌ندان سوودی ھه‌یه بۆ ته‌ندروستی، ھه‌روه‌ھا مرۆڤ له چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌پارێزێت، به ھۆی بوونی چه‌ندان جۆری ڤیتامین و دژه‌ئۆكسان كه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌سوودن".
له‌باره‌ی سووده‌كانیه‌وه ڕوونی كرده‌وه، "باشترین سوودی قه‌یسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قه‌بزییه كه بۆ ماوه‌یه‌ك ڕۆژانه بیخوات، توانای بینینی چاو به به‌ھێزی ده‌ھێڵێته‌وه و ڕێگریی له كزبوونی ده‌كات، ڕێگری ده‌كات له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له خوێندا، به‌ھۆی بوونی ماده‌ی ئاسن و مس له پێكھاته‌كه‌یدا، ژماره‌ی خڕۆكه سووره‌كانی ناو خوێن زیاد ده‌كات."
"خواردنی قه‌یسی ھاوسه‌نگی ترشی ناو گه‌ده ڕێك ده‌خات، هه‌روه‌ها هه‌وكردن و كێشه‌كانی ڕیخۆڵه چاره‌سه‌ر ده‌كات، بۆ زیبكه‌ی گه‌نجان و بۆ سووتانی پێستی به‌ر ڕۆژ سوودی ھه‌یه، به‌ھۆی بوونی ماده‌ی ڤیتامین K ناھێڵێت خوێن بمه‌یێت، ھه‌روه‌ھا خوێنبه‌ربوونیش ڕاده‌گرێت." دكتۆر به‌در وای گوت.
ڕوونی كرده‌وه، "په‌رداخێك شه‌ربه‌تی قه‌یسی له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچك ھه‌نگوین، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌سووده، كاریش ده‌كات بۆ هاوسه‌نگی شله‌مه‌نی له‌ش و به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان و لێدانی دڵ و دژی نه‌خۆشییه‌كانی ده‌مار و خوێنبه‌ره‌كانه، ڕێگریش ده‌كات له به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی پۆتاسیۆم و ئاسنه‌كانه، به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌كات و رێگری ده‌كات له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، هاوكات بۆ چالاككردنی جگه‌ر و سپڵ و گورچیله به‌سووده. ئه‌و ڕۆنه‌ی له ناوكی قه‌یسی دروست ده‌كرێت، زۆر سوودی بۆ پێست و قژی وشك هه‌یه، بۆ ئافره‌تان ڕه‌حمیان به‌هێز ده‌كات و هه‌روه‌ها له خوێنبه‌ربوون ده‌یپارێزێ له‌كاتی دووگیانی‌دا. ئێسكیش به‌هێز ده‌كات".
شایانی باسه له‌گه‌ڵ ئه‌و سوودانه‌یشدا زۆر خواردنی باش نییه و ده‌بێت ئافره‌تانی دووگیان كه‌م بخۆن، ئه‌وانه‌یشی كێشه‌ی گورچیله‌یان ھه‌یه كه‌متر ده‌بێت بیخۆن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان داده‌به‌زێت، ده‌بێت ئاگاداربن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به به‌رده‌وام سكچوونیان ھه‌یه نابێ بیخۆن.